هەواڵ

ناحەقی و نایاساییەکانی تورکیا شار بە شار لە ئەمریکا بۆ خەڵکی باس دەکرێت

 

ڕێکخراوی پارێزەرانی تورکیای بێدەنگکراو (AST)، ئەمجارەیان لە ویلایەتی هۆستن درێژەیدا بەو هەڵمەتەی پێشتر لە ویلایەتەکانی نیویۆرک و واشینتۆن و شیکاگۆ دەستیپێکردبوو، کە بریتییبوو لە ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی جیهان لەو ستەمکارییەی لە تورکیا دەکرێت کە لە ئێستادا ٨٦٤ منداڵی ساوا لەگەڵ دایکیاندا لە گرتووخانەکاندا بەندکراون.

ڕێکخراوەکە کاروانێکی ئوتومبێلی لە نزیکەی ٥٠ ئوتومبێل درووستکردبوو کە ئوتومبێلەکان لۆگۆ و درووشمییان سەبارەت بەو ستەمکاری و چەوساندنەوەیەی لە تورکیا بەرامبەر بە خەڵکی بێتاوان ئەنجام دەدرێت هەڵگرتبوو. دواتر چالاکوانەکان لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانی هۆستن کۆبوونەوە و لەوێدا ڕۆبێرت بێنیت پارێزەری بە ناوبانگی ئەمریکا وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. ڕۆبێرت بێنیت لە وتارەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بە تایبەتی مافەکانی ژن و منداڵان بە شێوەیەکی نایاسایی پێشێل دەکرێت و بوو بە دەنگی چەوساوەکان بۆ گەیاندنی ئەو ستەمی لێیان دەکرێت بە ڕای گشتی جیهان.

 

http://www.samanyoluhaber.com/turkiye-deki-hukuksuzluklar-abd-de-sehir-sehir-anlatiliyor-haberi/1338295/

23 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە