هەواڵ

لە ئەڵمانیا چالاکییەک بۆ منداڵە زیندانیکراوەکان ڕێکخرا

 

لە زیندانەکانی تورکیا نزیکەی ٨٠٠ منداڵی ساوا لەگەڵ دایکیان لە زیندانەکان دەژین.

ئەو دایکانە بە تۆمەتی “پەیوەندی بە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە” زیندانی کراون بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک هەبێت لەسەریان.

چالاکوانان لە ئەڵمانیا لە شاری کاسێل بە پاسکیلەوە رژانە سەر شەقامەکان وەک ناڕەزایەتیەک لەسەر زیندانی کردنی ئەو منداڵەنە لەگەڵ دایکەکانیان. لە شاری کێسێل لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانیان کرد و بە دروشی “ئەو منداڵانەی پێویستە پاسکیل لێبخوڕن ئێستا لە زیندانن” بە شێوازێکی ئاشتیانە خۆپیشاندانیان کرد بۆ ئەوەی سەرنجی لایەنەکان بۆ ئەو بابەتە ڕاکێشن.

چالاکوانەکان بە لێخوڕینی پاسکیل و بەرز کردنەوەی دروشم و هەروەها بە بەرزکردنەوەی میزەڵان بە شێوازێکی ئاشتیانە ناڕەزایەتیان دەربڕی.

 

 

Cezaevlerindeki bebekler için Almanya’dan yükselen ses: “Özgürce bisiklet sürmesi gereken çocuklar hapiste”

24 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە