هەواڵ

وێنەکانی دادوەرێکی لەکار لابراو لە مۆزەخانەی ستەملێکراوان نمایشکرا

 

مۆزەخانەی ستەملێکراوان، کە لە پێناو گەیاندنی ئەو ستەم و چەوساندنەوەی لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزەوە بەرامبەر بە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت دەکرێت بە ڕای گشتی جیهان بنیاد نراوە، پێشەنگایەکی لە شاری بۆراس لە سوید کردەوە  و ئەو تراژیدییە مرۆییەی خستەڕوو کە لە تورکیا بەرامبەر بە کەسانی بێتاوان ئەنجام دەدرێت.

ڕەمەزان گوزەل کە پێشتر لە تورکیا دادوەر بووە و دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا لە چوارچێوەی ئەو ستەمکاری و چەوساندنەوەیەی بەرامبەر بزاڤی خزمەت ئەنجام درا لە کارەکەی دوورخرایەوە و دواتر ناچار بوو لە تورکیا بچێتە دەرەوە، کۆمەڵێک وێنەی کێشاوە کە گوزارشت لەو ستەمکاری و چەوساندنەوەیە دەکات کە بەرامبەر هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت ئەنجامدراوە و وێنەکانی لە پێشەنگاکەدا نمایشکرا و بووە جێی سەرنجی ئامادەبووانی پێشەنگاکە.

ڕەمەزان گوزەل سەبارەت بە وێنەکانی و پێشەنگاکە وتی “دوای ئەوەی لە کاری دادوەری دوورخرامەوە هەم وەک خولیایەک و هەم وەک چارەسەرێکی دەروونی دەستم کرد بە وێنەکێشان بۆ گوزارشت کردن لەو تراژیدیایەی بەسەر خۆم و هاوڕێکانمدا هاتووە. هەوڵ دەدەم لە ڕێگەی نووسین و وێنەکێشانەوە و چەندین ڕێگەی جۆراوجۆری دیکەوە دەنگی ستەملێکراوان و چەوسێندراوەکان بە جیهان ڕابگەیەنم. کاردانەوەی ئەرێنی خەڵکی ئێرە بەرامبەر بە وێنەکانم زۆر دڵخۆشی کردم. تەنانەت کاتێک پێیان وتم وێنەی زیاتر بکێشم زۆر زیاتر هانی منییاندا کە بەردەوام بم. هیوادارم بەو شێوەیە لەسەر ئەم کارانە بەردەوام بین. ‘هەندێک جار وتە کۆتایی دێت، پێویستە بە وێنەکێشان هەستەکان دەببڕدرێت.”

https://www.tr724.com/ihrac-hakim-guzelin-tenkil-resimleri-isvecte-sergilendi-bazen-soz-biter-cizmek-gerekir/

26 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە