هەواڵ

هەوڵێکی نوێ بۆ ئازادکردنی منداڵە دەستگیرکراوەکانی تورکیا

 

ڕێکخراوی (ببە بە دەنگی من) (be my voice)، کە لە لایەن ئەو کەسانەوە درووست کراوە کە لەدەستی ستەمکاری و چەوساندنەوەکانی ڕژێمەکەی ئێردۆغان هەڵهاتوون و ڕوویان لە ئەڵمانیا کردووە، لە ئێستادا هەڵمەتێکی دەستپێکردووە و داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکەن تەواوی هەوڵەکانی خۆیان بخەنە کار بۆ ئەوەی ئەو ٨٦٤ منداڵە ساوایەی لەگەڵ دایکیان لە زیندانەکانی تورکیادا بەند کراون ئازاد بکرێن.

ئەو ستەم و چەوساندنەوە و ڕەشبگیرەی لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ ی تەموزەوە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە لە دژی بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی دەستیپێکردووە منداڵانی ساواشی گرتووەتەوە و لە ئێستادا ٨٦٤ منداڵی ساوا لە زیندانەکانی تورکیادا لەگەڵ دایکیاندا بەند کراون. لە ئێستادا ڕێکخراوی ببە بە دەنگی من هەڵمەتێکی بۆ گەیاندنی ئەو ڕاستییانە بە هەموو جیهان دەستپێکردووە و ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە تا ڕۆژی ٢٠ ی تشرینی دووەم کە ڕۆژی جیهانی منداڵانە ئەو منداڵە ساوایانە لەگەڵ دایکیان ئازاد بکرێن.

 

http://www.samanyoluhaber.com/864-tutsak-bebek-icin-seferberlik-haberi/1338191/

22 جار بینراوە 3 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە