هەواڵ

هاوسەری ئەو پیاوەی لە ئەنقەرە ڕفێندرابوو دەستگیرکرا

 

دوای ئەوەی یوسف بیلگە تونچ کارمەندی پێشووی وەزارەتی پیشەسازی تورکیا لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڕفێندرا و ماوەی ١٠١ ڕۆژ هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە نازاندرێت، لە ئێستادا هاوسەرەکەشی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و منداڵەکانیان بێسەرپەرشت ماونەتەوە.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر پارتی هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر ڕای گشتی لەو بابەتە ئاگادار کردەوە و ڕایگەیاند: “هاوسەرەکەی یوسف بیلگە تونچ کە پێشتر ڕفێندرابوو ئەمڕۆ لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا. لە ئێستادا سێ منداڵ بێسەرپەرشت ماونەتەوە. ئازاری دایکیش بۆ سەر ئازاری دووری باوک زیاد مەکەن، ئازادی بکەن. تەماشای ئەم وڵاتە بکەن، سەرتاپا بووە بە هەڕەمەکی…!”

 

https://www-tr724-com.cdn.ampproject.org/c/www.tr724.com/ankarada-kacirilan-yusuf-bilge-tuncun-esi-de-gozaltina-alindi-3-cocuk-ortada-kaldi/amp

22 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە