هەواڵ

یونسێف هەڵمەتێکی واژۆی بۆ ژن و منداڵە ساواکانی ناو زیندانەکانی تورکیا دەستپێکرد

 

ڕێکخراوی یونسێف کە ڕێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە و لە بواری پارێزگاری و چاودێری منداڵاندا کار دەکات، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆی بۆ ئازادکردنی ئەو ٨٦٤ منداڵە ساوایەی لە گرتووخانەکانی تورکیادا لەگەڵ دایکیاندا بەندکراون، دەستپێکرد.

ڕێکخراوی یونسێف لەو بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە پێی یاسای ژمارە ٥٢٧٥ لە یاساکانی تورکیا نابێت بە هیچ شێوەیەک منداڵی تازە لەدایکبوو و ئافرەتێک کە منداڵی بووبێت بخرێتە زیندانەوە و پێویستە سزاکەی بۆ دوابخرێت. جگە لەوە لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لە ئێستادا زیاتر لە ١١ هەزار ژن و ٨٦٤ منداڵی ساوا لە گرتووخانەکانی تورکیادا بەند کراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بۆ کراوە کە لە زیندانەکاندا منداڵان ئازادییەکانیان لێ زەوت دەکرێت و ناتوانن هەوای پاک هەڵبمژن و خواردنی پێویست بۆ گەشەکردنییان بخۆن و لە جێگەیەکی ئارامدا بنوون.

 

http://www.samanyoluhaber.com/hapisteki-864-bebek-ve-11-bin-kadin-icin-unicef-e-imza-kampanyasi-haberi/1337927/

28 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە