هەواڵ

گۆکهان تورکمەن لە دوای ٩ مانگ بێسەروشوێن بوون دۆزرایەوە


گۆکهان تورکمەن یەکێک لەو ٦ هاوڵاتیەی لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی تورکیاوە ڕفێندرا و، لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بێسەروشوێنە، لە ئاسایشی شاری ئەنتالیا دەرکەوتەوە.
زەهرا تورکمەن لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتی” پێش کەمێک لە ئاسایشی ئەنتالیاوە پەیوەندیم پێوە کرا، دەڵێن هاوسەرەکەم دەستگیرکراوە و ڕەوانەی ئەنقەرەی دەکەن”.
زەهرا لە بەشێکی تری قسەکانیدا هیوای دۆزینەوەی هاوڵاتیەکی تری بێسەروشوێنی تر دەخوازێت و دەڵێت” زۆر سوپاسی هەموو کەسێک دەکەم کە لەم قۆناغەدا پاڵپشتی ئێمەیان کردووە و نزای خێریان بۆ کردووین، پشتیوان بە خودا لە زووترین کاتدا هەواڵی کاک یوسفیش دەبیستین”.
گۆکهان کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە گەڕەکی فەوزی چاکماکی شاری ئەنتالیا ڕفێندرا، دواهەمین کەسی ئەو ٦ هاوڵاتیە بوو کە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی تورکیاوە لە دەرەوەی یاساکان ڕفێندران.

یوسف بیلگەش کە بە هەمان شێوە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ڕفێندراوە، ماوەی ٨٨ ڕۆژە بێسەروشوێنە.

Kayıp Gökhan Türkmen 9 ay sonra Antalya Emniyeti’nde ortaya çıktı

34 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە