بیروڕاهەواڵ

پرۆفیسۆر ئەنوەر عالەم: هیچ نیگەرانیەکم سەبارەت بە داهاتووی خزمەت نیە


پڕۆفیسۆر ئەنوەر عالەم یەکێک لەو کەسایەتیە ئەکادیمیانەی توێژینەوەیان لەسەر بزاڤی خزمەت ئەنجامداوە، لە ماوەی ڕابردوودا کتێبێکی بە ناوی “لە پێناو ڕەزامەندی خودا، بناغە، پێشکەوتن، وتاری بزاڤی خزمەت” بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کردەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوەندی ئەرستۆی شاری ئەمستردامی پایتەختی هۆڵاندا، پڕۆگرامێک بۆ ناساندنی کتێبەکەی ناوبراو، ساز کرا.
عالەم لە میانەی ئەو وتارەی پێشکەشی بە کەسانی ئەکادیمی و پەروەردەکاری ئامادەبووی پڕۆگرامەکەی کرد کرد، لە بەشێکی قسەکانیدا وتی” کاتێک لە دەرەوەی تورکیا لە بزاڤی خزمەت دەڕوانم، بەهێزییەکی گەورەی تێدا بەدی دەکەم. ئەو هەڵمەتی ڕەشبگیریەی ئێردۆغان و ئاکەپە بەرامبەر هاوسۆزانی خزمەت دەستیان پێکردووە، لە دونیادا بە شێوەیەکی پێچەوانەوە، بە قازانجی خزمەت شکاوەتەوە. کاتێک قسە لەگەڵ هاوسۆزانی خزمەت دەکەم، ئەو شتانەی بەسەریان هاتووە بە هۆشداری و تاقیکردنەوەی پەروەردگاریان ئەژماری دەکەن. ئەم وتارەیان هیوای من سەبارەت بە داهاتووی ئەم بزاڤە زیاتر دەکات. من ئەوەش دەزانم کە ئەم کەشوهەوا نەرێنیەی لە دژی خزمەت دەست پێکراوە، لەلایەن ئێردۆغانەوە ئاڕاستە دەکرێت. ئەگەرچی بزاڤی خزمەت جوڵانەوەیەکی سیاسی نیە، بەڵام ئێردۆغان وەک ڕکابەری سیاسی خۆیان تەماشای دەکەن”.

“هەریەک لە هاوسۆزانی خزمەت قارەمانێکە بۆ خۆی”
عالەم ئاماژە بەوەش دەکات کە خاڵی پشتبەستنی ئەم بزاڤە بریتیە لە ڕەزامەندی خودا و، سەبارەت بە ناونانی کتێبەکەشی دەڵێت:
هەندێک لەو موسوڵمانانەی خۆیان دەتەقێننەوە، دەڵێن ئەم کارەیان لەبەر ڕەزامەندی خودا ئەنجام دەدەن. بەڵام لە بزاڤی خزمەتدا پێچەوانەی ئەم دەبینن. واتە مرۆڤەکانی خزمەت هەوڵی بونیادنانی دونیایەکی نوێ دەدەن.
دامودەزگا پەروەردەییەکانی خزمەت لە سەدان وڵاتی دونیا، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە کارەکانیان بەڕێوە دەبەن. ئەمەش بە شێوەیەکی زۆر دڵسۆزانە بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی الله ئەنجام دەدەن. هەریەکێک لە ئەندامانی خزمەت قارەمانێکن بۆ خۆیان. مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن وەک زانایەک مرۆڤەکانی بانگهێشتی کاری چاکە کرد، دوێنراوەکانیشی بە تەواوی واتای خۆیەوە وەڵامیان دایەوە”.
عالەم کە لە کتێبەکەیدا گولەن وەک “کەسێکی دینداری بان سیاسەت دەناسێنێت”، سەبارەت بە مامۆستا م.فەتحولڵا گولەن دەڵێت” ڕۆڵی گولەن لە بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری لەسەر ڕووی زەوی، لە تەوەری کەلتوری و مەعنەوتیدا خۆی دەبینێتەوە. لە جیاتی ڕواڵەت، بایەخ بە کرۆک و ڕۆحی دین دەدات”.

پڕۆفیسۆر ئەنوەر عالەم کێیە؟

ئەنوەر عالەم پڕۆفیسۆر لە بواری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و ئەندامی دێرینی وەقفی نیودەلهی بۆ گۆشەنیگا سیاسیەکان، وەک ڕێکخەری ناوەندی ڕۆژئاوای ئاسیا، کار دەکات.
ناوبراو لە زانکۆکانی Jamia Millia Islamia
و New Delhi Jawaharlal Nehru وانە دەڵێنەوە.

27 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە