هەواڵ

“باجی ئەوەمان دا کە لە ڕیزی کەسانی چاکەکاردا بووین”

مۆزەخانەی تەنکیل(ڕاگواستن) کە بە مەبەستی گەیاندنی مەغدوریەتی هاوڵاتیانی تورکیا بە ڕای گشتی دونیا بونیادنراوە، پێنجهەمین پێشانگای خۆی کردەوە.
مۆزەخانەکە کە لە شاری هاسێلتی وڵاتی بەلجیکایە، تەنیا شوێنێکە کە هاوڵاتیانی ستەمدیدەی تورکیا باسی حاڵی خۆیانی تێدا دەکەن.
تونجای چەتینکەیا یەکێک لەو ڕۆژنامەنوسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە زیندانەکانی تورکیا ژیانی بەسەر بردووە، لەبەردەم ئامادەبوواندا باسی ئەو زوڵمەی کرد، کە لە دوای بەرواری ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ بەرامبەری ئەنجامدراوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە لە دوای ١٥ ی تەموز، لە ڕۆژنامەکانی سەر بە دەسەڵاتدا، ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە دەستگیر بکرێت و پاشان دەڵێت” من سکاڵایەکم نیە بەرامبەر ئەو شتانەی بەسەرم هاتووە، باجی ئەوەماندا کە لە ڕیزی کەسانی چاکەکاردا ڕیزمان بەستووە و، منیش ئەو باجەم دا”.

ئەمینە ئاچیککۆلو، هاوسەری مامۆستا گۆکهان ئاچککۆلو کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئەشکەنجە درا و گیانی لە دەستدا، لە کاتی گێڕانەوەی ڕووداوەکانی ژیانیان، فرمێسک بە چاوەکانیدا هاتە خوارەوە.

نابراو لە بەشێکی قسەکانیدا وتی” ئازارەکان هێندە گەورەن بوون و بە دوای یەکدا دەهاتن، مەجالی ئەوەمان نەبوو بۆیان بگرین. لە کاتێکدا شۆک بووم بەوەی هاوسەرەکەم لە زینداندا گیانی لە دەستداوە، لەولاوە توشی شۆکێکی تریان کردین بەوەی لە گۆڕستانی خائینانی نیشتیماندا دەینێژن. ئێستا بەردەوامین لەوەی خەبات بۆ مافەکانی هاوسەرەکەم بکەین، داواتان لێدەکەم نرخی خۆشەویستەکانتان بزانن لەو کاتەی لە ژیاندان”.
فاتیح یەشار ئەو هاوڵاتیەی بە تاقی تەنیا ڕزگاری بوو لەو بەلەمە هەڵگەڕاوەیەی ناو ئاوی دەریای ئیجە کە سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لە دەستدا، باسی لەوە کرد کە دوای قۆناغێکی بێ واتای زوڵم و فشاری کاربەدەستان، بڕیاری جێهێشتنی وڵاتی داوە.
یەشار زۆر ناڕەحەت بوو لە کاتی گێڕانەوەی ساتی هەڵگەڕانەوەی بەلەمەکەیان و، ئاماژەی بەوەشدا کە هیچ دڵی خۆش نەبووە بەوەی لە مەرگ ڕزگاری بووە.
محمد عەلی ئولوداغ، هاوسەری ئەو خانمەی ٣ زانکۆی تەواو کرد لە کاتێکدا دایکی ٣ منداڵ بوو، یەکێک بوو لە ئامادەبووانی مەراسیمەکە. هاوسەری ناوبراو لە کاتی کۆچی بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی ماندوویەتیەوە جەڵتەی دڵ لێیدا و گیانی لە دەستدا. ئولوداغ ئاماژەی بەوەدا کە خانمەکەی مرۆڤێکی ئایدیالیست بووە و
پاشان وتی” هاوسەرەکەم لە کاتی دەستگیرکردن و زیندانی کردنیدا کاتێکی زۆر سەختی بەسەر بردبوو. کاتێک بە ٣ منداڵەوە بەرەو یۆنان پەڕیەوە، لەوێش ٦ مانگی بەسەر برد. لەو ماوەیەدا ٨ جار شوێنی مانەوەی گۆڕی بوو. تەواوی ئەم قۆناغانە وەهایان لێکرد جەڵتەی دڵ لێیبدات و ئیفلیج ببێت. کاتێک گەیەندرایە نەخۆشخانە، گیانی لە دەستدابوو. خۆزگە، خۆزگە، خۆزگە… من یەکێکم لەو کەسانەی برایەکی شەهیدی هەیە، ئێمە وڵاتی خۆمان خۆش دەوێت، دەمەوێت هەموو کەسێک ئەمە بزانێت”.

28 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە