هەواڵ

خەدیجە جیڤەلەک: منداڵەکانت لە دەست دەدەیت و ناتوانیت باوەش بە هاوسەرەکەتدا بکەیت و بگریت، ئەو کەسانەی لە دەستمدان هەموویان تۆوێکی ناو بەهەشتن

خەدیجە جیڤەلەک ئەو خانمەی لە کاتی گەڕانەوەی لە سەردانی هاوسەرە زیندانیەکەی، لە کارەساتێکی هاتوچۆدا دوو کچ، باوک و خەسوی گیانیان لە دەستدا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی یوتیوبی KHK ، بەسەرهاتی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە.
جیڤەلەک کە لە ئێستادا هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە هاوسەرەکەی بە بێ بڕیاری دەستبەسەرکردن دادگایی بکرێت دەڵیت” سەرەتا کارەکەمم لە دەستدا، بەڵام ئێستا هەموو شتێکم لە دەستداوە، بیر لەوە بکەرەوە کە دوو منداڵت لە دەست دەدەیت و ناتوانیت باوەش بە هاوسەرەکەتدا بکەیت و بگریت”.

جیڤەلەک لە درێژەی قسەکانیدا وتی:

هاوسەرەکەم ماوەی ٢٠ مانگ بوو لە زیندان بوو. ئێمە کاتێک لە بەرواری ٧ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ لە سەردانی ئەو دەگەڕاینەوە، توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووین. لە ڕووداوەدا باوکم، دوو کچم، خەسوم گیانیان لە دەستدا.
سەرەتا لە کارەکەم دووریان خستمەوە و کارەکەمم لە دەستدا. پاشان هاوسەرەکەشمیان زیندانی کرد. ئیدی هەر خەمێک دەهات ئەوەی پێش خۆی لەلا سوک دەکردم. ئێستا باوکم و منداڵەکانم و تەندروستی خۆمم لە دەستداوە. ڕوودانی ئەم هەموو شتە بەسەر یەکەوە هەتا بڵێیت سەختە. تەنیا ئاواتم ئەوەیە هاوسەرەکەم بگەڕێتەوە. دەمەوێت پێکەوە وەکو ژن و مێرد بەسەر ئەم هەموو ناڕەحەتیەدا زاڵ ببین”.

بیر لەوە بکەرەوە کە دوو منداڵت دەمرێت، بەڵام ناتوانیت باوەش بە هاوسەرەکەتدا بکەیت و بگریت. چەند شتێکی سەختە. سوپاس بۆ خودا، بەسەر هەموو ئەو شتانەدا تێپەڕین. سوپاس بۆ خودا هەرچۆنێک بێت ئەوەشمان تێپەڕاند. ئیدی دەبوو هاوسەرەکەم ئازاد بکرێت. لایەنی کەم دەبوو بە بێ بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەریەکەی دادگایی بکرێت. بەڵام ئەوان بەردەوام بوون لەوەی بە دەستبەسەرکراوی دادگایی بکەن. پاشان بە داخەوە لە دوای مانگ و نیوێک، حوکمی ٢٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. ئەم بڕیارەش هیچ لایەنێکی ماقوڵ و هۆکارێکی نیە. کاتێک تەواوی ئەم شتانە بەسەر کەسێک هات کە خۆی لە زیندانە و، دوو منداڵ و دایکی لە دەستداوە و هاوسەرەکەشی نەخۆشە و لە جێگادایە، ئەو شتە ڕوویدا کە دەبوو ڕووبدات. ئەویش لە ڕووی دەروونیەوە توشی شڵەژان بوو. لە دوای ئەم هەموو کارەساتە، توشی قەیرانی زۆر جددی دەروونی گەورە بوو.

“من لەبەر هاوسەرەکەم بەرگە دەگرم، ئامانجم ئەوەیە لەوێ دەریبهێنم”

من لەبەر خاتری ئەوەی هاوسەرەکەم لەم قۆناغە سەختە ڕزگار بکەم بەرگەم گرتووە و بەرگە دەگرم. هەموو کاتێک ئامانج و غایەیەکی دیاریکراوم هەبووە. ئێستا ئامانج و غایەی من ئەوەیە هاوسەرەکەم لەوێ دەربهێنم و تەندروستیەکەی جارانی بەدەست بهێنێتەوە.

“ئەگەرچی لە ڕواڵەتدا وەها دیارە کە ئەوانم لە دەستداوە، بەڵام هەریەک لەوان تۆوێکی فڕێدراو بۆ ناو بەهەشتن”
وەک مرۆڤێک کە باوەڕم بە ژیانی ئاخیرەت هەیە، هەمیشە دەڵێم ئۆخەی کە ئەو دونیا هەیە. هیچ شتێکمان لە دەست نەداوە.
ئەگەرچی لە ڕواڵەتدا ئیش و کار، هاوسەر، دوو منداڵم لە دەستداوە، بەڵام بە نیسبەت منەوە، هیچیانم لەدەست نەداوە و هەموویان تۆوێکی فڕێدراو بۆ ناو بەهەشتن. هەربۆیە ئێمە نین ئەوانەی دۆڕاون. ئەوان با سەیری ئەو تۆوی زەقومە بکەن کە لەناو دەستیاندایە. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە دەستبەرداری چاندنی ئەو تۆوە زەقومیانە ببن و، کۆتایی بەم قۆناغە بهێنن.

خەدیجە جیڤەلەک دەڵێت:

هاوسەرەکەم ماوەی ٢٠ مانگ بوو لە زیندان بوو. ئێمە لە بەرواری ٧ ی کانونی یەکەم کاتێک سەردانمان کرد لە زیندان، لە کاتی گەڕانەوەدا توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووین، ڕووداوێکی زۆر گەورە بوو، باوکم و خەسوم، هەروەها کچەکانم بە ناوەکانی ناعیمە و بەتول، گیانیان لە دەستدا. تەنیا من لە ڕووداوەکەدا بە زیندوویی دەرچووم. لە سەرەتاوە تەنیا ئیشەکەم لە دەستدابوو. پاشان هاوسەرەکەم لە دەستدا. ئیدی هەموو ڕووداوێک بەسەرم دەهات، ئەوەی پێشتری لەلا سوک دەکردم. ئێستاش باوکم و منداڵەکانم و تەندروستیم لە دەستداوە. ڕوودانی تەواوی ئەم ڕووداوانە بەسەر یەکەوە هەتا بڵێیت سەخت بوو. لەو کاتەشدا تەنیا ئاواتم ئەوە بوو، هاوسەرەکەم لە زیندان ئازاد ببێت و، وەک ژن و مێردێک پێکەوە بەسەر ناڕەحەتیەکاندا زاڵ ببین. بیر لەوە بکەرەوە کە دوو منداڵت دەمرێت، بەڵام ناتوانیت باوەش بە هاوسەرەکەتدا بکەیت و بگریت. چەند شتێکی سەختە.

سوپاس بۆ خودا، بەسەر هەموو ئەو شتانەدا تێپەڕین. سوپاس بۆ خودا هەرچۆنێک بێت ئەوەشمان تێپەڕاند. ئیدی دەبوو هاوسەرەکەم ئازاد بکرێت. لایەنی کەم دەبوو بە بێ بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەریەکەی دادگایی بکرێت. بەڵام ئەوان بەردەوام بوون لەوەی بە دەستبەسەرکراوی دادگایی بکەن. بەڵام بە داخەوە لە دوای مانگ و نیوێک، حوکمی ٢٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. ئەم بڕیارەش هیچ لایەنێکی ماقوڵ و هۆکارێکی نیە. کاتێک تەواوی ئەم شتانە بەسەر کەسێک هات کە خۆی لە زیندانە و، دوو منداڵ و دایکی لە دەستداوە و هاوسەرەکەشی نەخۆشە و لە جێگادایە، ئەو شتە ڕوویدا کە دەبوو ڕووبدات. ئەویش لایەنی دەروونی توشی شڵەژان بوو. لە دوای ئەم شڵەژانەش توشی زۆر قەیرانی جددی بوو. منیش بۆیە هەتا ئێستا بەرگەم گرتووە و بەرگە دەگرم، هەتا هاوسەرەکەم لەم قۆناغە ڕزگار بکەم. هەموو کاتێک ئامانج و غایەیەکم بۆ خۆم دیاری کردووە، ئامانج و غایەی ئێستاشم ئەوەیە هاوسەرەکەم لە زیندان ڕزگار بکەم و تەندروستیەکەی جارانی بۆ بگەڕێتەوە.

34 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە