هەواڵ

هەڵمەتێک بۆ ئازادکردنی عەلی ئوناڵ دەستیپێکرد

"تۆمەتێکتان بۆ درووست کرد و بە داواکردنی ٢ سزای زیندانی هەتاهەتایی و ٦٠ ساڵ زیندانی دادگاییتان کرد"

 

لە ئێستادا هەڵمەتێکدا بۆ ئازادکردنی عەلی ئوناڵ نووسەر لە ڕۆژنامەی زەمان دەستیپێکردووە کە بە هۆی تۆمەتێکی درووستکراوەوە سزای ١٩ ساڵ نیو زیندانی بەسەردا سەپێندرا لە کاتێکدا داواکاری گشتی داوای سەپاندنی سزای دوو زیندانی هەتاهەتایی و ٦٠ ساڵ زیندانی بۆ دەکرد.

مەهمەت ئوناڵی کوڕی عەلی ئوناڵ لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “مادەم باوکم هێندە تاوانباربوو کە شایستەی ٢ سزای زیندانی هەتاهەتایی و ٦٠ ساڵ زیندانی بوو بۆچی سزاکەی بۆ ١٩ ساڵ و نیو زیندانی دابەزێندرا؟ بۆچی بە تۆمەتێک لێی بێ بەرییە لە زینداندا هێشتووتانەتەوە؟ دوو ساڵ دادگاییتان کرد و دوو جاری داوای سزای زیندانی هەتاهەتاییتان بۆ کرد بەڵام هیچ جارێکیان نەتانتوانی بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو بخەنەڕوو. لە کۆتا دانیشتنی دادگادا تۆمەتێکتان بۆ درووست کرد و سزاتان بەسەردا سەپاند. ئەحمەد ئاڵتان و نازلی ئیلیجاک ئازاد کران. چەندین ساڵ لەو مرۆڤە بەتەمەنانە دزرا. بێ هیچ تاوانێک چەند ساڵێک لە زینداندا بەند کران.”

مەهمەت ئوناڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هیچ بەڵگەیەک لە دۆسییەی تۆمەتبارکردنی باوکیدا نەخراوەتەڕوو و بە نزیکەیی بە هەمان ئەو تۆمەتانە تۆمەتبار کراوە کە ئەحمەد ئاڵتان و نازلی ئیلیجاکی پێ تۆمەتبار کرابوو، وە ڕایگەیاند “ئەو تەنها وتاری نووسیوە، گۆشەی ڕۆژنامەکانی نووسیوە، کتێبی نووسیوە، پێویستە باوکم و چەندین کەسی دیکەی وەک ئەو ئازاد بکرێن کە لە زیندانەکاندا بەندتان کردوون. باوکم کە بە نووسینی ٧ گۆشەی ڕۆژنامە و کتێبێک تۆمەتباری دەکەن پێویستە ساتێک زووتر ئازاد بکرێت. بە پێچەوانەوە ئەم ستەمە سەرتان دەخوات! هەرگیز واز لە خۆتان و لە نەوەکانتان ناهێنێت. تەنانەت نەوەکانیشتان ساڵانێک لە تەمەنییان لە گرتووخانەکاندا بەسەر دەبەن. ئازادی بۆ عەلی ئوناڵ کە هەموو تەمەنی بۆ زانست تەرخان کردووە و زانا و بیرمەند و موفەسیرێکی ناوازەیە.”

 

https://www.tr724.com/ali-unala-ozgurluk-2-muebbet-ve-60-yilla-yargilamaya-basladiniz-sonra-da-suc-uydurup-19-5-yila-mahkum-ettiniz/

27 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە