هەواڵ

“دوای گەشتێک بە ناو مۆزەخانەی ستەملێکراوان دەمویست بچمە سەر شەقامەکان و هاوار بکەم…”

 

مۆزەخانەی ستەملێکراوان لە پێناو گەیاندنی ئەو ستەم و چەوساندنەوەی لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزەوە بەرامبەر بە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت دەکرێت، بە ڕای گشتی جیهان بنیاد نراوە. مۆزەخانەی ستەملێکراوان پێنجەمین پێشەنگای خۆی لە شاری لیمبۆرگ لە بەلجیکا کردەوە.

سێڤینچ ئۆزارسلان ڕۆژنامەنووس لە ئاژانسی بۆڵد مێدیا بەم شێوەیە باس لە پێشەنگاکە دەکات:

بلوزە زەردەکە و لەچکەکەی حەلیمە گولسو، کەلوپەلی ئەو منداڵانەی لە دەریای ئیجەدا گیانیان لەدەستدا، نامەکەی ئەحمەد توران ئۆزجەریت بۆ کوڕەکەی، پێڵاو سوورەکانی زەینەب کە توانی بە قاچە دەستکردەکەیەوە ڕووباری مێریچ ببڕێت و ئەو نامەیەی دوای سێ ساڵ لە گیرفانی مامۆستا گۆکهان ئاچککۆڵودا دۆزرایەوە…

 

 

ڕۆژی یەکی تشرینی دووەم هەموو ساڵێک لە بەلجیکا وەک ڕۆژی مردووان یاد دەکرێتەوە ئەمساڵ لەو بەروارەدا پێشەنگایەکی گرنگ لە شاری لیمبۆرگ لە بەلجیکا کرایەوە. پێشەنگاکە لە لایەن مۆزەخانەی ستەملێکراوانەوە کرایەوە و تێیدا باس لەو ڕووداوانە کرا کە لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزەوە بەسەر هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتدا هاتووە کە کەسانێک بە هۆی ئەشکەنجەی ناو زیندانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، و کەسانێک لە زیندانەکاندا تووشی نەخۆشی سەخت بوون و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، و کەسانێک لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئازادی و هەڵهاتن لە دەست ستەم و چەوساندنەوە لە دەریاکاندا خنکاون.

لە ڕۆژی یەکی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکدا خەڵکی بەلجیکا بە لێشاو ڕوو لە گۆڕستانەکان دەکەن. وەک هێمایەکی بۆ ڕێز و وەفا گوڵ دەبەنە سەر گۆڕەکان. ئەو ڕۆژە هاوکات بوو لەگەڵ کردنەوەی پێشەنگایەکی مۆزەخانەی تەنکیل لە کۆشکی داد لە شاری لیمبۆرگ.

ئەسما ئوڵوداغ، حەلیمە گولسۆی، گۆکهان ئاچککۆڵو، ئەحمەد توران ئۆزجەریت، خەدیجە ئاکچابای و منداڵەکانی، نوربانوی تەمەن ٩ مانگ، بێتول و نایمە جیڤەلەک، خەلیل دینچ، پورە کەوسەر… دواتریش دەمویست دووبارە بچمەوە سەر شەقامەکان و هاوار بکەم.: “سەردانی ئەم مردووانەی ئێرەش بکەن. ئەمانە ئەو مرۆڤە بێتاوانەن کە لە ژێر ئەشکەنجە و لە کاتی هەڵهاتن لە ستەم مردوون!”.

ئەوەم نەکرد بەڵام لەسەر کورسییەکی بەرامبەر پێشەنگاکە دانیشتم و بیرم لە سێ ساڵ پێشتر دەکردەوە کاتێک لە ئەستەمبوڵ سواری فڕۆکە بووم و لە بەلجیکا دابەزیم. بیرم لەو ژیانانە دەکردەوە کە بە هۆی نەمانی یاسا و دادپەروەرییەوە لە تورکیادا وێران بوون. زۆر ئەستەمە بتوانرێت ئەو هەموو ئازار و ناڕەحەتییە لە بیر بکرێت.

 

https://www.tr724.com/tenkil-muzesini-gezdikten-sonra-caddeye-cikip-haykirmak-istedim/

26 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە