هەواڵ

ئەحمەد ئاڵتان و نازلی ئیلیجاک ئازاد کران، و مەهمەت ئاڵتان بێتاوان دەرچوو

 

دانیشتنی دادگا سەبارەت بە دۆسییەی “بەشی میدیای بزاڤی خزمەت” بەڕێوەچوو کە لە چوارچێوەی ئەو دۆسییەیەدا چەندین کەسایەتی دیار و نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەستگیر کرابوون. هەریەک لە ئەحمەد ئاڵتان و نازیلی ئیلیجاک بڕیاری ئازاد کردنییان بۆ دەرچوو، بەڵام لە لایەکی دیکەوە فەوزی یازیجی و یەعقوب شیمشەک و توغرول ئۆزشەنگول بە بەندکراوی مانەوە.

لە دانیشتنەکەی دادگا سەبارەت بە دۆسییەی “بەشی میدیایی بزاڤی خزمەت” بڕیار لەسەر دۆسییەکە درا. بە پێی بڕیارەکە مەهمەت ئاڵتان کە بێ ئامادەبوون دادگایی دەکرا بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچوو. لە نێو تۆمەتبارە بەندکراوەکانیشدا بە تۆمەتی “یارمەتیدانی گرووپی تیرۆریستی” نازلی ئیلیجاک سزای ٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانیی و ئەحمەد ئاڵتان سزای ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا و بە کەفالەت ئازاد کران تا کاتی پەسەندکردنی بڕیارەکە لە لایەن دادگای باڵاوە.

لە لایەکی دیکەوە فەوزی یازیجی و یەعقوب شیمشەک و توغرول ئۆزشەنگول هەر لە چوارچێوەی هەمان دۆسییەیەدا هەریەکەیان سزای ١٠ ساڵ و ٥ مانگ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا بەڵام بە کەفالەت ئازاد نەکران و بڕیار درا لە زینداندا بمێننەوە.

شایانی باسە پێشتر هەریەک لە ئەحمەد ئاڵتان و مەهمەت ئاڵتان و نازلی ئیلیجاک و فەوزی یازیجی و یەعقوب شیمشەک سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرابوو بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لە لایەن دادگای باڵاوە بڕیار درا سەرلەنوێ دادگایی بکرێنەوە و دوێنێ ٤ ی تشرینی دووەم دانیشتنی دادگا بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەچوو.

 

https://kronos29.news/tr/yakup-simsek-ben-zamanda-calistim-ve-bundan-gurur-duyuyorum/

19 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە