بەشی ڤیدیۆکانهەواڵ

نامەیەک لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییەوە بۆ ڕۆژنامەنووسێکی دەستگیرکراو لە تورکیا

"لە گرتووخانەدا بەهێز بە، ئێمە لە پێناو تۆدا خەبات دەکەین"

 

دیبۆرا تویگەر خۆبەخش لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەکی بۆ ئەحمەد بۆکەن بەڕێوەبەری پێشووی پەخشی تەلەڤیزیۆنی TRT نووسیوە کە لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ وە دەسگیر کراوە و سزای ٩ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

لە نامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە لە تورکیادا زیاتر لە ١٥٠ ڕۆژنامەنووس لە گرتووخانەکاندان و ئەحمەد بۆکەنیش یەکێکە لەو ڕۆژنامەنووسانە. دیبۆرا تویگەر لە نامەکەیدا بۆ ئەحمەد بۆکەن نووسیویەتی “ئەحمەدی خۆشەویست، تۆ ڕۆژنامەنووسێکی سەرکەوتوویت. ئێمە تووشی شۆک بووین کاتێک تۆ دەستگیر کرایت و خرایتە زیندانەوە. لە گرتووخانەدا بەهێز بە، ئێمە لە پێناو تۆدا خەبات دەکەین.”

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/af-orgutu-nden-ahmet-boken-e-mektup-cezaevinde-guclu-ol-yalniz-degilsin-senin-icin-mucadele-ediyoruz-haberi/1337274/

22 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە