بیروڕاهەواڵ

ئەو جگەرگۆشانەی لە دوورگەی ساکیز بەجێمان!

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی هاوڵاتیانی هەڵهاتوو لە دەست زوڵمی ڕژێمی تورکیا ڕوو لە زیادبوون دەکات و، لە ماوەی ڕابردوودا ٧ هاوڵاتی تر لە کەناراوەکانی دەریاچەی ئەگە(ئیجە) گیان لە دەستدا.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٧ ی ئەیلولی مانگی ڕابردوو، ٧ هاوڵاتی کە لە نێوانیاندا ٥ منداڵ و دوو ژن هەبوو، لە دوای هەڵگەڕانەوەی بەلەمەکەیان لە ئاوی دەریادا گیانیان لە دەستدا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ئەوەی تەرمی هاوڵاتیەکان لە نزیک دوورگەی ساکیزی وڵاتی یۆنان دۆزرانەوە، پاش ئەنجامدانی نوێژی مردوو، لە گۆڕستانی تایبەت بە موسوڵمانانی ئەو وڵاتە، بە خاک سپێردران.
عوسمان شیمشەک سەرنوسەری ماڵپەڕی ئۆزگورهەرکول، کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت” ئەو جگەرگۆشانەی لە دوورگەی ساکیز بەجێمان. ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن کەسە نزیکەکانیانەوە نێردراوە بە هیوای ئەوەی نزای خێریان بۆ بکرێت”
ناوی ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان لە دەستدا بەم شێوەیەیە:
ماهیر ئشیک(٤ مانگ)
ئیبراهیم ئشیک(٣ ساڵ)
موستەفا کەرا(٦ ساڵ)
گولسوم کەرا(٨ ساڵ)
م.سەعید زەنبیل( ١٢ ساڵ)
مەلتەم زەنبیل(٤٠ ساڵ)
کەوسەر سەزەر(٥٨ ساڵ)

31 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە