بیروڕاهەواڵ

سەیرکردن لە ئاوێنەی(الخطبة الشامیة) وتارەکەی شامی م. سەعید نوورسیەوە

فیکرەت کاپلان

” پەیامەکانی نور، لە بەرامبەر ئەو سوود و قازانج و سەرئەنجامە بە نرخەی پێشکەشی شاگردە ڕاستگۆ و چەسپاوەکانی خۆی کردووە، داوای ئیخلاس و ڕاستگۆییەکی تەواو و پێ چەسپاوی بەردەوامیان لێدەکات”، بەدیعوزومان…
جیهانی ئیسلام لەمڕۆدا بە شێوەیەک توشی فەلاکەت و کارەسات بووە، لە هیچ قۆناغێکی مێژووی خۆیدا بەم ڕادەیەی ئێستای نەبووە.
بە تایبەت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، بوونی زۆر تێڕوانینی هەڵە سەبارەت بە ئیسلام بەردەوامی هەیە و، زۆرێک لە مرۆڤەکان موسوڵمان و تیرۆرست دەخەنە پاڵ یەکتر و بە سەرسوڕمانەوە دەڵێن” دینێک چۆن دەبێت هانی کوشتنی هەزاران کەس لە مرۆڤەکان بدات”، لە کاتێکی لەم شێوەیەدا هەوڵدان بۆ لەناوبردنی بزاڤی خزمەت کە ڕووی جوان و پڕ زەردەخەنەی ئیسلام دەخاتە پێش چاوی مرۆڤەکان، گەشتنی زوڵمە بە دوا ڕادەکانی خۆی.
چونکە لەلایەن ئەم بزاڤەوە نمونەیەکی بەهێزی ئیسلامی میانەڕەو، پڕ خۆشەویستی و لێبوردەیی پشاندراوە و بە پشتیوانی خوداش بەردەوام دەبێت لە پشاندانی.
بەڵام چوون بە دوای ئامانجێکی پڕ بەهای لەو شێوەیەدا، پاشان تووشبوون بە ناڕەحەتی و تاقیکردنەوە بە ڕادەی گەورەیی ئامانجەکە، ڕاستیەکە کەوا لە ئایەتەکانی قورئان و حەدیسدا ئاماژەی پێکراوە.
هۆکاری ئەو وتەیەی دەڵێت تاقیکردنەوەی ئەو کەسەی سەودایەکی گەورەی هەیە سەخت دەبێت، هەر لەم ڕاستیەوە سەرچاوەی گرتووە.
کاتێک بەرەو ئەم ئامانجە گەورەیە دەڕۆیت، کاتێک ناڕەحەتیەکان لەسەر شێوازی گرد و تەپۆڵکە دێنە بەردەمت، کاتێک ڕووبەڕووی هەندێک ڕەفتار و قسە و هەڵسوکەوت دەبیت کە حەزت لێیان نیە، قبوڵکردنی ئەم ناڕەحەتیانە وەک تاقیکردنەوەی سەر ڕێگاکە و هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنیان بە شێوەیەکی جوان، بێگومان کارێکی هەروا ئاسان نیە.

بەڵام لە سەردەمێکی وەک ئێستادا تەنیا هێندەی ئەوەی کەسێکی خاوەن هیوا بیت بەس نیە، بەڵکو لە هەمان کاتدا بوونە کەسێک کە سەرچاوەی هیوای کەسانی تریشە، وەک فەرمانێکی زەروری لێهاتووە.

لە کاتێکدا کە هەموو کارەکان بە جوانی دڕۆن بەڕێوە، وتنەوەی چەند وتەیەک بە ناوی هیواوە، ماریفەتێکی زۆر گەورە نیە.
ماریفەتی ڕاستەقینە ئەوەیە، لە کاتێکدا کە تەنانەت کازیوەی درۆزنیش بەدەرنەکەوتووە، قسانێک بکەیت کە مرۆڤەکان بەرەو ئیرادەیان پاڵ پێوە بنێیت و، نەهێڵێیت توشی پەرتەوازەیی ببن.
چەشنی حەزرەتی بەدیعوزەمان، لەو کاتەی وتاری شام(خطبة الشامیة” دەخوێنێتەوە، خانەکانی مێشکی مرۆڤەکان بە هۆی ئەوەی چەندین سەدەیە توشی دەستەوسانی بوون، ژەنگی هەڵهێناوە و کول و کوێر بوونەتەوە، پاشان ئیمکان و توانستی جوڵەیان لە دەستداوە، بە وتە و کردەوەکانی لەو ڕۆژگارەدا ڕێگای جوڵە پێکردنی تەواوی هەستە ماددی و مەعنەویەکانی پشاندان و، چەشنی ئەوەی لەمڕۆشدا کەسانێک لە ڕێگەی قسەی هیواشکێنەوە کەشوهەوایەکی ڕەشبینی بڵاو دەکەنەوە، ئەو بە پێچەوانەوە بە خەڵکی دەوت:
” هیوادار بن، لە نێو ئەو وەرچەرخانانەی لە داهاتوودا ڕوودەدات، دەنگی ئیسلام لە نێو هەموو دەنگەکان زوڵاڵتر و بەرزتر دەبێتەوە”.
بەم شێوەیە بوویە کانگای هیوای ئەو کەسانەی کە هیواکانیان مردبوو.
ئەو لە پێش ئەوەی وێنەیەکی جوانی شتە نەرێنیەکانمان بۆ بکێشێت، سەرەتا سەرچاوەی کێشەکانی دیاری کردووە. پاشان بە ناوی سەرلەنوێ زیندووبوونەوەی جیهانی ئیسلام، ڕەچەتەی پێویستی نوسیوە.
یەکێک لەو نەخۆشیە گرنگانەی ئوستاد بەدیعوزەمان دیاری کردووە، بریتیە لەوەی ئەهلی ئیمان پەیوەندی نورانیەکانی نێوان خۆیان نازانن، بە ناوی چارەسەرکردنی ئەم دەردەشەوە، ڕۆحیەتی ڕاوێژکردن و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ڕێکەوتن و تەبایی نێوان کەسانی ئیماندار و زیندووکردنەوەی، پێشنیار کردووە.

لە ڕێگەی ئەو ئاوێنەیەی ئوستاد لە وتاری شامیەدا بۆ ئێمەی گرتووە، دەردەکانمان بەم شێوەیە پشان دەدات:
یەکەم: بێ هیوایی لە نێوماندا ژیانی پەیدا کردووە و زیندوو بووەتەوە.
کاتێک تاقیکردنەوەکان ڕوو لە سەختی دەکەن، ئیدی مرۆڤ بیەوێت و نەیەوێت توشی هیوابڕاوی دەبێت. بەڵام چارەی ئەمەش بریتیە لەوەی لە ڕەحمەتی الله هیوابڕاو نەبین.
لە ڕۆژگاری ئێستاماندا نەک ئەوەی باوەشکردن بە هیوادا کارێکی پێویستە، لە هەمان کاتدا خستنە ڕووی ئیرادەیەکی زیندوو، بوونە کانگای هیوای چواردەورەکەشمان وەک کارێکی زەروری لێهاتووە.
ئوستاد وەک دەستورە سەرەکیەکانی پەیامی نور و، سیفاتە سەرەکیەکانی خوێندکارانی پەیامەکان، یەکێک لە هەرە گرنگترین ئەو خاڵانەی ئاماژەی پێداوە، بریتیە بووە لە هیوا.
“هەرگیزا و هەرگیز چۆک دانەدەن و خەفەت داتاننەگرێت، گەر ئێوە ئیمانداری ڕاستەیقنە بن، هەمیشە ئێوە براوە دەبن” (ال العمران).

هەرگیز لە ڕەحمەتی الله و ئەوەی بەرەو فراوانیتان ببات بێ هیوا مەبن، دڵنیابن لەوەی کە جگە لە کەسانی بێ ئیمان، هیچ کەسێک نیە کەوا لە ڕەحمەتی الله هیوابڕاو بێت”.(الیوسف).

دووهەم: مردنی ڕاستگۆیی لە نێو کۆمەڵگادا.

پێویستە ڕاستی، دروستی، ئەو سەودا و خۆشەویستیەی ناخمانی سوتاندووە لە ژیانی کۆمەڵایەتیشماندا ڕەنگ بداتەوە. جگە لەمەش لە دونیادا هیچ شتێک نیە کەوا شایەنی ئەوە بێت بۆی بژیت.
ئیمانداری ڕاستەقینە، پێویستە لەبەر ڕەزامەندی الله لە دونیادا بمێنێتەوەو، بۆ الله بژی، بۆ ئەو هەستێت و دانیشێت، هەموو کارەکانی هەر لەبەر خاتری الله بێت. مرۆڤ تەنیا لە ڕێگەی ئەم هەستەوە دەتوانێت لەم ژینەدا لەبەر خاتری خودا بژی. ئەوەی لەبەر خاتری ڕەزامەندی خوداش بژی، لە ڕێگەی شەیتان ڕزگاری دەبێت.
هەرکەسێک کەوا ڕێگەی شەیتانی گرتبێت، هەمیشە باس لە خۆی دەکات و ئەمە دەرکەوتەی گرتنەبەری ئەو ڕێگایەیە.
کەسێک کەوا بووبێتە گەمەی دەستی شەیتان، ئیدی حەز دەکات با لەسەر زاری هەموو لایەک وەک ویردی سەر زوبانی لێهاتبێت، پێش ئەوەی خۆی بخاتە حاڵێکی لەو شێوەیەوە، پێویستەی بەوە هەیە کە ئاوات بە ڕۆشتن(مردن) لەسەر ڕێگای خودا بکات و ئەمەش دەبێتە گوزارشت لە ڕاستگۆیی ئەو کەسە.
ڕاستگۆیی سیفاتی پێغەمبەرانە، دەرگای هەموو ئاکارە چاکەکان لە ڕێگای ڕاستیەوە دەکرێتەوە، ئەو مرۆڤانەی شایستەترین بەندەی خودان و دەگەنە لوتکەکانی بەهەشت، کەسە ڕاستگۆکانن.

سێهەم: دوژمنایەتی

پێویستە هەمیشە لە خۆشەویستیەوە نزیک بین، پێویستە دوژمنایەتیمان بەرامبەر ئەوانە بێت کە هێرش دەکەن سەر مەعنەویت و یەکێتی نێوانمان، نەک دوژمنایەتی براکانمان بکەین.

“هەندێک جار مرۆڤەکان بە هۆی غرور و خۆپەرستیانەوە، بە شێوەیەکی بێ شعورانە و ناحەقانە، دەشێت دوژمنایەتی ئەهلی ئیمان بکەن و خۆیان بە لەسەر حەق بزانن.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەم دژایەتی و دوژمنایەتیە لەگەڵ کەسانی ئیماندار، بە سوکگرتنی هۆکارگەلێکی وەک ئیمان و ئیسلامە، کە لە ڕاستیدا هۆکاری دروستبوونی خۆشەویستین و شکاندنی بەهاکانیانە.
گۆڕینەوەی هۆکارە ناچیزەکانی دوژمنایەتیە، بە هۆکارە شاخئاساکانی خۆشەویستی و، کارێکی گەمژانەیە.
مادام دوژمنایەتی و خۆشەویستی پێچەوانەی یەکترن، چەشنی ڕوناکی و تاریکی هەرگیز پێکەوە کۆنابنەوە.
ئیدی هۆکاری هەرکامیان بەسەر ئەوی تریاندا زاڵ ببێت، ئەویان بە شێوەیەکی ڕاستەقینە لە دڵی مرۆڤدا جێگەی خۆی دەگرێت و، لایەنە دژەکەی بە شێوەیەکی ڕاستەقینە جێگای نابێتەوە.
بۆ نمونە گەر خۆشەویستی بە شێوەیە ڕاستەقینەکەی لە دڵی مرۆڤێکدا بوونی هەبێت، ئەو کاتە هەستی دوژمنایەتی دەگۆڕێت بە هەستی شەفەقەت و بەزەیی و، بەرامبەر ئەهلی ئیمان حاڵێکی لەم شێوەیەی دەبێت. بە کورتی: موحیبەت، برایەتی و خۆشەویستی شێوازی ئیسلام و بەستەرەوەی تاکەکانێتی”.

چوارەم: نەزانینی ئەو پەیوەندیە نورانیانەی ئەهلی ئیمان پێکەوە دەبەستێتەوە

لە نێو خزمەت و ئەو کۆمەڵگایەی تێیدا دەژین، پێویستە بە هەستی یەکێتی و تەباییەوە تێیدا بژین، لە کاتێکدا دەیان خاڵی هاوبەشی پێکەوە بەستەرەوەمان هەیە، نابێت خۆمان بە خاڵە جیاوازەکانەوە گیرۆدە بکەین. هەستی ڕق و کینە وەلا بنێین و، تایبەتمەندیە کۆمەڵایەتی و ئاکاریەکان لە هەموو ساتەکانی ژیانماندا ڕەنگ بداتەوە و هەوڵی ژیانێکی لەو شێوەیە بدەین.

پێنجەم: زۆرداری کە لە هەموو لایەکەوە چەشنی نەخۆشی تاعون بڵاو دەبێتەوە
ڕاوێژکردن لە ژیانی کۆمەڵایەتیماندا باڵا دەست بکەین و، ڕێز و لێبوردەیی و نەزاکەت بەرامبەر یەکتری پشان بدەین و، هەڵسوکەوتی دیموکراسیانەی خۆمان پێشبخەین، دونیا بە حەسرەتەوە چاوەروانی ئەمەمان لێدەکات.
شەشەم: بە خەرجدانی تەواوی هەوڵ و کۆششەکان لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتدا

لە کاتێکدا کەسانێکی ستەملێکرا، غەدر لێکراو، ڕاگوێزراو، دەسەتبەسەرکراو، زیندانی و ئاوارەی وڵاتانی دەرەوە هەیە. لە کاتێکدا ئەم هەموو ژن، پیاو و منداڵە کەوتوونەتە ناو ناڕەحەتیەوە، گەر بێین و تەنیا بیر لە خۆمان و خێزانەکەمان بکەینەوە، چەشنی مریشک بە دوای ئەواندا ڕابکەین، ئەمە کارێکە لەگەڵ وەفادا یەک نایەتەوە.
لەو وڵاتانەی ژیانیان تێدا بەسەر دەبەین، لە پاڵ ئەنجامدانی ئەو خزمەتانەی لەسەرشانمانە، پێویستە ئەوەی لە دەستمان دێت بەرامبەر ئەو مرۆڤە لێقەوماوانە ئەنجامی بدەین و لە نزاکانماندا داوای ئەمە لە جەنابی حەق بکەین. ئەم کەسانە وەک چۆن پێویستە لە ڕووی ماددیەوە یامەتیان بدەین و پاڵپشتییان لێبکەین، لە هەمان کاتدا پێویستە لە ڕووی نزاشەوە بێ بەشیان نەکەین. لە کاتێکدا بە هۆی ئەم تاقیکردنەوە سەختانە دەرگاکانی ئاسمان بە ڕووماندا کراونەتەوە، پێویستە تێڕوانی پڕ شەفقەت ڕۆحانی/ فریشتەکان بە لای خۆماندا ڕابکێشین و، ئەوانیش لەگەڵ ئێمە بڵێن” خودایە ئەم کەسە ستەملێکراو و غەدرلیکراوانە لە شەڕی ئەم زاڵمانە بپارێزە و سەرفرازیان بکە”.
لەم ڕوانگەیەشەوە، گەر ئەمڕۆ توشی شڵەژانێک بوو بێتین، ئەوا بە هۆی ئەو کێشانەوەیە کە ئوستاد لە ئاوێنەی وتارەکەی شامیەوە پشانی داوین.
بە تایبەت ئەو کاتە توشی شڵەژان دەبین کە هیوابڕاوی ڕووی تێکردووین و، بەردەوام بە دوای هەڵە و تۆمەتبارەکاندا دەگەڕێین.
پێش هەموو شتێک، ئایەتی “هەرگیزا و هەرگیز چۆک دامەدەن و خەفەت مەخۆن” لەسەر ڕۆحمان بنەخشێنین و، هەر لە نەفسی خۆماندا بە دوای تاوان و چارەسەردا بگەڕێین.
ناتوانین لە ڕێگەی تۆمەتبارکردنی ئەم و ئەو، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتەوە، چارەسەری کێشەکانمان بکەین.
ئوستاد لە وتەکان، بریسکەکان، مەکتوبات و تیشکەکاندا، ئاماژەی بەوە داوە کە کورترین ڕێگای گەشتن بە خودا بریتیە لە ئەدەب دادانی نەفسی فەرمانکەر بە خراپە و بە دڵنیاترین ڕێگەی داناوە.
وەک لە ئایەتێکی سورەتی حەشریشدا هاتووە” پاکانە بۆ نەفسی خۆتان مەکەن و، وەک بێ هەڵە و گوناح خۆتان پشان مەدەن. لەو کەسانە مەبن کە الله یان لە بیر کردووە و ئەویش خۆیانی پێ لەبیر بردوونەتەوە”.

هەروەها لە ئاەتێکی سورەتی “النساء” دەفەرموێت” هەرچیەکت لە شتی چاکە بەسەر دێت، ئەوا لە الله وە هاتووە، هەرچی شتی خراپیشە کەوا توشتان دەبێت لە نەفسی خۆتانەوە سەرچاوەی گرتووە”.
هەروەها لە دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی “البقرة” شدا فێری ئەوەمان دەکات کە ئەم نزایە بکەین” خودایە مەمانگرە بە هۆی هەڵەکانمان و ئەو شتانەی لەبیرمان کردووە ” . هەربۆیە تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی هیچ کاتێک بێ خوێندەوەی ئەم دوو ئایەتە نەدەخەوت.
پەنا بە خودا، گەر هەڵە و گوناحگەلێکی ئەنجامدراو بە دەست-قاچ، چاو- گوێ، دەم و زمان هەبێت، ئەوا لە نێوان دڵ و الله دا شووراگەلی وەها بەرز دروست دەکەن، پەیوەندی دڵ بە الله وە دەپچڕێنن.
مرۆڤ ناتوانێن ئەمە بزانێت. جەنابی مامۆستاش دەڵێت” تەنانەت ئەو کاتەی مرۆڤ عیبادەت ئەنجام دەدا، لە ڕوانگەی شكڵ و شێوەوە خەریکی هەستان و دانیشتنە، نە هەستی هەیە نە هەیەجان؟!”.

کەواتە پێویستە لەگەڵ ئەدەبدانی نەفسی فەرمانکەر بە خراپەمان لەلایەک و، لەلایەکی تریشەوە بە دڵێکی پڕ ناڵە و کڕوزانەوە، چەشنی ئەو دڵەی ڕمی هەیەجان لە تەلە هەستیارەکانی دابێت، لە ڕێگەی ئەو دەنگانەی دەری دەکات داوای لێبوردنی خۆمان پێشکەش بە جەنابی حەق بکەین و، ئارەزوی خۆمان بۆ ڕزگارکردنی براکانمان بهێنینە سەر زارمان. تەواوی ئەو هەوڵ و کۆششەی لە دەستمان دێت ئەنجامی بدەین.

ئەم قۆناغەی کە لە حاڵی ئێستادا پێیدا تێدەپەڕین، لەوە دەچێت دەیان جار بەسەر خودی مامۆستادا هاتبێت. بەڵام لە هیچ کامیاندا توشی هیوابڕاوی نەهات و لە نیوەی ڕێگا کارەکانی جێنەهێشت.
بۆ نمونە لە کاتی کودەتاکەی ١٢ ی ئازاری ١٩٧١، گوایە بە تۆمەتی ئەوی هەوڵی بڵاوکردنەوەی کۆنەپەرستی داوە، لە ٣ ی ئایاری ١٩٧١ دەستبەسەر کرا. ماوەی ٦ مانگ لە زیندان مایەوە و پاشان ئازاد کرا. لەو سەردەمەدا تەنانەت کەسانێک کەوا چاوەڕوانی وەفای لێدەکردن، پێیان وتووە ” ئیتر ئێمە تێژەڵی ئەم جۆرە کارانە مەکە”، مامۆستا لەو کاتەدا زۆر دڵی بە قسەی ئەو جۆرە کەسانە دەشکێت. نیگەرانی ئەوە بوو کە ئەو خزمەتەی لە پێناوی دین و نیشتیماندا دەستی پێکردبوو، کەس لێی تێنەگەشتووە و، خەفەتی ئەوەی دەخوارد کە کارەکانی هەروا بە نیوەناچڵی بمێننەوە.
لەو کاتەدا لەگەڵ چەند برادەرێکی خۆی لە ژوورێکدا دادەنیشێت و باسی ئەو خەفەت و دڵشکاویەی خۆی دەکات کە لە ڕێگەی هەندێک کەسەوە توشی بووە.
مامۆستا زۆر خەفەت بەوە خواردبوو کە هەندێک کەس دەستیان کردووە بە تۆمەتبارکردنی خزمەت و لەبەر چەند ناڕەحەتیەکی بچوک پاشەکشێیان کردووە، هەر خۆی سەبارەت بەو سەردەمە دەڵێت:
لە پڕێکدا… کاتێک وتیان “مامۆستا بە نیازی ئەوەی کۆڵەکەی سەر شانت بخەیتە سەر زەوی”، ئابرا یوسف گورج هەستایە سەر پێ و وتی: مامۆستا گیانم قوربانی ڕێگاکەی تۆ بێت. دوای ئەویش براکانی تری هەمان قسەیان کردەوە”.

ئەگەرچی زۆرێک لە دۆستەکانی چوونە ناو قاوغەکەی خۆیان، بەڵام ئەم دۆستە بە وەفایانەی زەردەخەنەیان خستە سەر ڕوخساری مامۆستا و، دوای ئەوەش هەمیشە بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو پەیمانەی خۆیان کرد”…
بە هەڵوێستی مەردانەیان و فیداکاری بێ سنوریان و عەشق و تامەزرۆیی بەردەوامیان، هێزی مەعنەوی یەکتریان بەهێزتر دەکرد و پاشان بۆ کەسانی دوای خۆیان بوونە نمونەیەکی جوان.
کەسانێک کەوا هزری خۆیان لە پێش هەموو شتێک داناوە و خزمەتی هزری خۆیان کردووە، کەسانێک کەوا وەهایان زانیوە خزمەتی دین دەکەن و لە ڕاستیشدا خزمەتی نەفسی خۆیان کردووە، لە بچوکترین باری ناهەمواردا کەوتونەتە دوای دۆزینەوەی کەسی تاوانبار و، کەسانێک زۆر جبەلەبەری لەو شێوەیە لەو سەردەمەشدا بوونیان هەبوو کە خۆیان بە شایەنی هەموو پەسن و ستایشێک زانیوە و لە کاتی ناڕەحەتیدا وتوویانە ” پێویستمان بە ڕێگایەکی ترە، ئەم شێوازە چیدی دەست نادات”.

لە بەرامبەر ئەم کەسانەشدا کەسانێکی مەردی فیداکار هەبوون، کە باوەڕیان بە خزمەت هەبوو، هەر ئەوانیش بوونە ئامرازی ئەوەی خزمەت هەتا ئەمڕۆ بێت.
لەمڕۆشدا ئەو کەسانەی ئەم میراتی خزمەتەیان بۆ ماوەتەوە، ئەوەیان لەسەرشانە کە بە هەمان وەفا و فیداکاری و عەشقی نەبڕاوەوە بچن بە دەم خزمەتەوە.
وەک کەسانێک کەوا ئوستاد بەدیعوزەمان و مامۆستامان بە نمونە وەرگرتووە، پێویستە بە شێوەیەکی بەردەوام کۆنتڕۆڵی ناخی خۆمان بکەین و، ڕووبەڕووی خۆمان ببینەوە و دیسان و دیسان چاو بە پەیوەندی خۆمان لەگەڵ جەنابی حەق بخشێنینەوە.
پێویستە بپرسین:
لە ڕووی پەیوەندی بە خودای خۆمەوە، پێویستە لە کوێدابم و ئێستا لە کوێدام؟ ئەم داوایە کەوا بە ئیخلاسەوە هەتا لای من گەیەندراوە، ئایا بە واتا ڕاستەقینەکەی چووم بە دەمیەوە و خۆمم کردووە خاوەنی؟
بەدیعوزەمان لە پاشکۆی کاستامۆنودا دەڵێت “” پەیامەکانی نور، لە بەرامبەر ئەو سوود و قازانج و سەرئەنجامە بە نرخەی پێشکەشی شاگردە ڕاستگۆ و چەسپاوەکانی خۆی کردووە، داوای ئیخلاس و ڕاستگۆییەکی تەواو و پێ چەسپاوی بەردەوامیان لێدەکات”، والسلام…

29 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە