بیروڕاهەواڵ

بەرهەمی شایەتبوونی ویژدان لەسەر حەقیقەت!

 

 

ژیانێکی خزمەتیانە…

سەبارەت بە ژیانی مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن و بزاڤی خزمەت، هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی سەر بە جیهانی ئیسلام و ڕۆژئاوا، بەرهەم و تویژینەوەیان بڵاو کردۆتەوە.

کەسانێکی وەک فرید الانصاری، سولیمان عەشراتی، Jill Carroll، John Esposito، Pim Valkenberg، David Shinn، Simon Robinson، Thomas Michel، James Harrington، Ori Soltes، Walter Wagner، Berna Turam…

 

لێرەدا دەتوانین لیستی ناوەکان درێژتر بکەینەوە، گومانیش لەوەدا نیە کە لە داهاتوودا ژمارەیەکی زۆری زانایانی تریش دێنە هەمان ڕیزەوە.

 

هەریەک لەم کەسانەی ئاماژەمان پێدا، وەک ئەوەی ئەهلی توێژینەوە و زانستن، لە هەمان کاتدا مامۆستا و خزمەتیان لە گۆشەنیگایەکی جیاوازەوە هەڵسەنگاندووە.

هەربۆیە ئەهلی زانست کە لە داهاتووشدا بەرهەمی نوێیان دەبێت، بەردەوامی بە  “شایەتیدانیان لەسەر حەقیقەت” دەدەن.

پرۆفیسۆر . Jon Pahl کە کتێبێکی ٤٠٠ لاپەڕەیی لە ژێر ناوی “ژیانێکی خزمەتیانە” لەسەر ژیانی مامۆستا نوسیوە، لە بەشێکی کتێبەکەیدا دەڵێت” لێرەدا شایەتی لەسەر حەقیقەتێک دەدەم”.

الله مرۆڤی بە شێوەیەک ئەفراندووە کە بتوانێت لە گەردوون تێبگات و ئەو ئاستەی هەبێت شایەتی لەسەر حەقیقەت بدات.

شایەتیدانی زانایانیش، لایەنێکی سەرتر و قوڵتری هەیە، چونکە شایەتی ویژدانیانەی ئەوان، بە مەعریفەت، یاخود زانست پەرژینکراوە.

 

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا، کاتێک هەندێک لە سیاسیەکان و کەسانی دێماگۆگ کە کۆمەڵانی خەڵک بە دوای خۆیاندا پەلکێش دەکەن و بە ناوی شاردنەوەی ڕاستیەکان هەموو جۆرە جەنگێکی چەپەڵی دەروونی ئەنجام دەدەن، شایەتیدانی ئەم کەسە بیرمەند و زانایانە، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت و میراسێکی گەورە بۆ نەوەی داهاتوو بەجێدەهێڵێت.

 

چەشنی ئەوەی هەمیشە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دووبارە دەبێتەوە…

Jon Pahl کە مێژووناسی بواری مێژووی مەدەنیەتەکانە، لە کتێبەکەیدا هەم باسی مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن هەم باسی بزاڤی خزمەت دەکات، چییەتی ئەم کتێبە وەک وەڵامێکە سەبارەت بەو پڕوپاگەندە ڕەشەی لە دژی مامۆستا و بزاڤی خزمەت ئەنجام دەدرێت.

Jon Pahl لە بەشێکی کتێبەکەیدا بەم شێوەیە باسی بزاڤی خزمەت دەکات:

“باوەڕ و زانستیان(دڵ و ئەقڵ) لە دونیای ناوەوەیاندا  

ئاوێتە کردووە و، بزاڤێکی مەدەنی ئیسلامین کە لە ڕێگەی چالاکیەکانیان و ستافێکی پەروەردەکراوەوە هەوڵی بونیادنانی ئاشتی  لە دونیادا  دەدەن…”

 

Edward Luttwak شارەزای زانستی سیاسەت و پڕۆفیسۆری مێژوو، کتێبێکی بە ناوی کودەتا نوسیوە و لەلایەن زانکۆی هارڤاردەوە بڵاوکراوەتەوە و بۆ زۆر زمانی زیندووی دونیاش وەرگێڕدراوە، سەبارەت بەو شتانەی بەسەر بزاڤی خزمەت هاتووە لە تورکیادا، چەند ڕستەیەک بەکاردەهێنێت کە زۆر لە شوێنی خۆیدایە و تێیدا دەڵێت:

ئێردۆغان وەک کەسێکی ئاست نزم لە بواری پەروەردە کە سەرکردایەتی ئیسلامی سیاسی ڕادیکاڵ دەکات، جەنگی لە دژی شوێنکەوتووانی  ئاست بەرزی م.فەتحوڵڵا گولەن ڕاگەیاندووە، کە بە هۆی ئیلهامەکانی ئەوەوە لە ١٧١ وڵاتی دونیا زیاتر لە هەزار خوێندنگە، زانکۆ، بەشی ناوخۆیی بۆ پەروەردەکردنی خوێندکارانیان بونیادناوە”.

کەسانێکی خاوەن ویژدانی بێگەرد و تێڕوانینێکی بابەتیانە بۆ ڕووداوەکان، دوو مرۆڤ کەوا ژیانیان بۆ توێژینەوەی زانستی تەرخان کردووە و لە دوو کایەی جیاوازی ژیاندا کار دەکەن، ئەوەی وەهایان لێدەکات لەم بابەتەدا لەسەر یەک خاڵ کۆببنەوە، بریتیە لە تاکێتی و نەگۆڕی حەقیقەت…

کەسێکی زۆر جیاواز لەوان، لە جوغرافیایەکی تر و بە زمانێکی تر کە نوێنەری بیروباوەڕێکی تەواو جیاواز دەکات، پڕۆفیسۆر ئەنوەر عالەم لە دوای ١٠ ساڵ توێژینەوە لە کتێبێکدا بە ناوی “ڕەزامەندی خودا” دەڵێت:

 

نەک لە تورکیا، بزاڤی خزمەت کەوا لە زۆر وڵاتی دونیا بوونیان هەیە، هەتا ئێستا یەک کەسیشیان لێ نەبینراوە کە لەو وڵاتانەدا لە تاوانێکدا بەشدار بووبێت، تەنانەت لە کاتی پشکنینیاندا، چەرخێکیش لە گیرفانیاندا نەدۆزراوەتەوە”.

 

ئەم بزاڤە وەک مامۆستاش هەمیشە پێداگری لەسەر دەکات، لە ڕێگەی دامودەزگا پەروەردەیەکانیەوە، لە هەموو هەرێمەکانی دونیا “دورگەکانی سوڵح” بونیاد دەنێت و، لە کەسانێکی خۆبەخشی ئاست بەرزی بواری پەروەردە پێکدێت، کە لە بواری جیاواز و لە ڕێگەی پرۆژەی جیاوازەوە، هەوڵ دەدەن بەها هاوبەشە مرۆییەکان لە دونیادا رەواج پەیدا بکات.

” ئەو زانا ئیسلامیەی لە پەنسیلڤانیا دەژی، بۆچی بۆ هەموو جیهان گرنگی هەیە؟”

پڕۆفیسۆر Pahl کە ئەم پرسیارەی لە بەرگی کتێبەکەیدا هێناوەتە پێشەوە، بەم جۆرە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە:

فەتحوڵڵا گولەن لە دونیای ئەمڕۆماندا بونیادنەرێکی ئاشتییە و، ئەندامانی خزمەتیش لە سەرتاسەری دونیا نوێنەرایەتی ئەم پەروەردەیەی ئەو دەکەن.

مرۆڤەکانی خزمەت لەو وڵاتانەی کەوا ژیانیان تێدا بردۆتەوە سەر، ئەوەیان پشاندا کە ژیانێکی موسوڵمانانەی کامڵ بە واتای خۆیی و بوونە هاوڵاتیەکی باش لە هەمان کاتدا، کارێکی مومکینە. لە ڕوانگەی ئەم فەلسەفەیەشەوە، لە تەواوی ئەو وڵاتانەی بوونیان هەیە، هەمیشە لە پاڵ پێکەوە ژیان و پرەنسیپە دیموکراسیەکان، جێگایان بۆ خۆیان گرتووە.

ئەو بەها ئاکاریە گەردونیانەی کەوا لەلایەن خزمەتەوە نوێنەرایەتی دەکرێت،  زەمینەی ئەوەی بۆ ئەندامانی خزمەت ساز کردووە، کە لە جوگرافیا جیاوازەکانی دونیا و لە کەلتورە جیاوازەکاندا، هەمان پڕۆژەی خۆیان بهێننە ناو ژیانەوە. تێڕوانینی خزمەت بۆ بواری پەروەردە، لە پاڵ ڕەچاوکردنی بەها نەریتیەکانی خۆیان، لە هەمان کاتدا توانیویانە لەگەڵ ڕۆژئاواش پەیوەندی بگرن و، ستافێکی هەتا بڵێیت پێگەشتوو بهێننە مەیدانەوە. گولەن لە ڕێگەی پڕۆژەکانی خزمەتەوە، ڕێگەی ئەوە پشانی موسوڵمانانی تر دەدات کەوا بۆ بونیادنانی دونیایەکی دادگەرانەتر کە ئاشتی تێیدا باڵادەست بوو بێت، دەستپێشخەری بکەن”.

 

Jon Pahl کە لە کتێبەکەیدا هەڵسەنگاندنی بۆ قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی مامۆستا کردووە، ئاماژە بەوە دەکات کە مامۆستا چەندین ساڵ لە وڵاتی خۆیدا وەک کەسێکی “نامۆ” ژیاوە و، پاشان باس لە گۆڕینی ئەم خەم و غوربەتەی مامۆستا دەکات بۆ “بزاڤێکی ئەرێنی” و دەڵێت:

“فەتحوڵڵا گولەن، لە دوای قۆناغە شلۆقە جیاوازەکانی سەردەمی کۆماری تورکیا، توانی ڕێگری لە کۆمەڵگا بکات کەوا مل بۆ پەرچەکردار بنێن و، لەسەر زەمینێکی ئەرێنی کۆیکردنەوە کە بتوانن هەم دینی خۆیان پەیڕەو بکەن و هەم بەشداریش لە ژیانی کۆمەڵگادا بکەن. چەندین ساڵ لە وڵاتی خۆی ناسۆری کێشا و وەک کەسێکی نامۆ ژیا. هەربۆیە ئەم خەم و غوربەتەی گولەن، لە ڕێگەی خزمەتەوە بۆ ئارامگریەکی چالاکانە و بزاڤێکی ئەرێنی وەرچەرخاند. لە مێژوودا ئەو کەسانەی بونیادنەری ئاشتی بوون، بە هۆی ئەوەی هەوڵی نۆژەنکردنەوەی ناکۆکیەکانی نێوان چینە جیاوازەکانیان داوە، هەمیشە بە ئامانج گیراون. ئەوەی لەمڕۆشدا بەسەر مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن هاتووە، نمونەیەکی ئەم بابەتەیە.  لە بناغەی خزمەتدا لە جیاتی پەرچەکردار، “ئارامگری چالاک” و “بزاوتن” هەیە. لەم ڕوانگەیەشەوە ژیانی م.فەتحوڵڵا گولەن، لە نزاکردن و عیبادەتەوە هێز وەردەگرێت و، ژیانی لەسەر بێدەنگیەکی قوڵ بونیادنراوە. بە دەربڕینێکی تر، ژیانێکی خزمەتیانەیە کە بۆ وتار و پەروەردە تەرخانکراوە”.

 

پرۆفیسۆر Pahl لە کۆتایدا خوێنەرەکانی بانگهێشتی ئەوە دەکات کە لە ژیانی مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن بڕوانن و بەم شێوەیە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو جەنگە دەروونیە ئەنجام بدەن کە لە دژی بەرپا کراوە:

” چۆنیەتی ژیانی مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن، تۆمەتی ‌هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کودەتا، هەڵدەوەشێنێتەوە. لە جیهاندا ئەو مرۆڤانەی کە خۆیان شەڕکەر و توندوتیژ بوون، هەمیشە کەسانی ئاشیتیخوازیان بە تۆمەتی شەڕ و توندوتیژی تاوانبار کردووە. ئەو ڕێگایەی کە گولەن هەڵیبژاردووە، لە ڕێگەی ئەو ژیانەی ژیاوە چییەتیەکەی دەردەخات. هەڵپەکانی کەسێکی دەسەڵاتدار(ئێردۆغان) ئەم ڕاستیە ناگۆڕێت. بزاڤی خزمەت لە هەموو سەردەمە زۆرداریەکانی تورکیادا، هەمیشە بە هێزی زیاترەوە لێیان دەرچووە و گەورەتر بووە. ئەم بزاڤە لە ڕوانگەی ئەو وزە و ڕۆحە ئاشتیخوازانەی کە هەیەتی، لە دونیای داهاتووشدا بوونی دەبێت”.

مامۆستاش هەمیشە دەڵێت ” بونیادنانی برایەتی دونیا لە ناخماندا زیاتر چەکەرە دەکات و پێویستە بەو شێوەیەش بێت…”، بەم شێوەیە گەشبینی خۆی دەخاتە ڕوو.

 

هەربۆیە ئەم بەرهەمەی پرۆفیسۆر Pahl، بە نیسبەت حەقیقەت، نەوەکانی داهاتوو و مێژوەوە، شایەتییەکی زۆر جوانی پێشکەش کردووە.

37 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە