بیروڕاهەواڵ

قورئان و جەوشەنیشیان لە زیندانیەکان قەدەغە کردووە

ژمارەی زۆری زیندانیەکانی تورکیا و قەدەغەکردنی زۆرێک لە کتێبە دینیەکانی ناوخۆی تورکیا لەلایەن پارتی ئاکەپەوە، زیندانیەکانی خزمەتی لە خوێندنەوەی قورئانی کەریم و نزای جەوشەن بێبەش کردووە.
ئێستا زیندانیەکانی خزمەت، لە ناو زیندانەکاندا بە دەست ئایەتەکانی قورئان دەنوسنەوە بەو شێوەیە دەتوانن بیخوێننەوە.
هەرچەندە زیندانیەکان داوای ئەوە دەکەن کە ژمارەیەکی زیاتر نوسخەی قورئانی کەریمیان بۆ بهێنن، بەڵام کاربەدەستانی زیندان داواکەیان ڕەت دەکەنەوە.

ئەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی لە ماڵپەڕی تویتەر وێنەی نزایەکی جەوشەنی بڵاو کردەوە کە بە دەست نوسراوە و تێێدا دەڵێت” دەڵێن گوایە هەوڵی ئەوە دەدەن لە زیندانەکاندا خوێندنەوە بەرەو پێشەوە ببەن. دوو مانگی ڕێک یەک نوسخەی قورئانی کەریمیان پێداین کە ژمارەمان ٢٨ کەس بوو. بەسەرە دەستاو دەست دەمانگێڕا و بەو شێوەیە دمانخوێندەوە. پاشان بە ناچاری سورەتی فەتحمان بە دەست نوسیەوە و بەو شێوەیە دەمانخوێندەوە. ئەمە لە سەردەمی جەهەپە ڕووی نەداوە، لە سەردەمی دەسەڵاتی بە حساب پارتێکی دیندار و نەریتپارێز ڕوودەدات”.

 

27 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە