بیروڕاهەواڵ

لە پێشانگای نێودەوڵەتی فرانکفورت ڕۆژنامەنوسە زیندانیەکانی تورکیا بە بیرهێنرانەوە

 

لە میانەی بەڕێوەچوونی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب  لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا، کە بە یەکێک لە هەرە گەورەترین پێشانگاکانی کتێب لە دونیادا ئەژمار دەکرێت، ڕۆژنامەنوسە  زیندانیەکانی تورکیا بەسەر کرانەوە.

هەندێک لە چالاکوانی ڕێکخراوە مەدەنیەکان و ڕۆژنامەنوسان، لە ڕێگەی چەند پانکارتێکەوە کە بە زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی نوسرابوون، هەوڵی ئەوەیان دا دەنگی ڕۆژنامەنوسە زیندانیکراوەکانی تورکیا بە دونیا بگەیەنن.

چالاکوانەکان ئاماژەیان بەوەدا کە لە تورکیادا ٢٢٨ ڕۆژنامەنوس زیندانیە و پاشان لە ڕێگەی دروشمی ” کاری ڕۆژنامەوانی تاوان نیە” داوای ئازادییان بۆ هاوپیشەکانیان کرد.

لەو ڕوونکردنەوەی لە میانەی گردبوونەوەکەدا خوێنرایەوە هاتووە:

ئێمە ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەورەترین پێشانگاکانی کتێبین لە سەرتاسەری جیهاندا. بەڵام ئێمە لە وڵاتێکەوە دێین کە سەدان هەزار کتێبی تێدا سوتێندراوە.

پاش کەمێک ئەوەی باسی دەکەین لەوە دەچێت سەردەمی ڕژێمەکەی هیتلەرتان بە یاد بهێنێتەوە. بەڵام تەواوی ئەوەی لێرەدا باسی دەکەین، بەرهەمی تورکیای ئەمڕۆیە کە لە حاڵی ئێستادا دیلی ڕژێمەکەی ئێردۆغانە.

ڕژێمەکەی ئێردۆغان لە شەوێکدا لیستێکی کتێبە قەدەغەکراوەکانی بڵاو کردەوە و بەم هۆیەوە سەدان هەزار کتێبی لە چاپدراوی لە خوێندنەوە قەدەغە کرد.

هەرکەسێکیش ئەم کتێبانە لە ناو ماڵەکەیدا بدۆزرایەتەوە، بە تۆمەتی تیرۆرست بوون دادگایی دەکرد.

مرۆڤەکان بە شێوەیەکی نهێنی دەستیان کرد بەوەی کتێبەکانیان فڕێ بدەنە ناو تەنەکەی خۆڵەوە.

ئارزو ئاکچەیان جێ پەنجەی لەسەر یەکێک لە کتێبە فڕێذراوەکان دۆزرایەوە و لەگەڵ داملەی کچی کە تەمەنی تەنیا ١٠ مانگ بوو، خرانە زیندانەوە.

ڕووداوێکی لەم شێوەیە کە لە مێژوودا هاوشێوەی نیە، لە ساڵی ٢٠١٦ ی تورکیا ڕوو دەدات. هەروەها هەزاران هاوڵاتی تریش هەیە کە هاوشێوەی ئارزوو، بە هۆی ئەو کتێبانەی خوێندوویەتیەوە ئێستا لە زیندانن.

ئەمڕۆ زۆرێک لەو نوسەرانەی کتێبەکانیان لە بەر دیدەی خوێنەراندایە، لە تورکیا زیندانی کراون، ئەحمەد ئاڵتان و نازلی ئلیجاک نمونەی نوسەرە زیندانی کراوەکانن.

لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کتێبانەی لە تورکیادا سوتێنراون خۆیان لە ملیۆنان کتێب دەدەن، تەنیا وەزارەتی پەروەردەی تورکیا ٣٠٠ هەزار کتێب لەناو بردووە و ئەم ژمارەیەش لەلایەن خۆیەوە ڕاگەیندراوە.

ئێستا هاوڵاتیانی تورکیا دوای ئەوەی جێپەنجەکانیان لەسەر کتێبەکان  بە جوانی دەسڕنەوە، ئینجا دەیسوتێنن یاخود فڕێی دەدەن.

ئێمەش ئەو ڕۆژنامەنوسە پەنابەرانەین کە لە ڕێگەی بەلەمێکی چووپەوە لە ئاوی دەریا پەڕیوینەتەوە و لە دەست ڕژێمەکەی ئێردۆغان هەڵهاتووین.

بەڵام زیاتر لە ٢٠٠ ڕۆژنامەنوسی هاوڕێمان ئێستا لە زیندانن.

بە سزاگەلێکی وەک ٦ ساڵ، ١٠ ساڵ، ٢٠ ساڵ، هەتا هەتایی سزا دراون.

ئێستا ئێمە دەمانەوێت لە پێشانگای فرانکفورتەوە پڕ بە دڵ هاوار بکەین کە ئەوان لە دڵی ئێمەدان.

ئێوەمان لە یاد نەکردووە، لە نەبوونی ئێوەدا تورکیا بوویە وڵاتێک کە جەنگ بەرهەم دەهێنێت، زۆر پێویستمان بە ئێوە هەیە و زۆر بیری ئێوە دەکەین.

31 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە