گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

تەمەنێک لە ڕێگای الله

بەشی دووهەم

 

 

 

لە بەشی یەکەمی ئەم زنجیرە نوسینەدا، هەوڵی ئەوەمدا کتێبەکەی کاک فاروق مەرجان بە ناوی “م.فەتحوڵڵا گولەن، تەمەنێک لە ڕێگەی الله” بناسێنم، لێرەشدا لەسەر هەمان بابەت بەردەوام دەبم.

 

“پڕۆفیسۆر سایت تارهان یەکێک لە ئەندامانی ناوەندی پزیشکی مایۆکلینیک، کە یەکێکە لە ناوەندە بەناوبانگەکانی ویلایەتی مینیۆستا، لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکایە، لە پایزی ساڵی ١٩٩٨ سەردانی تورکیای کرد.

لە میانەی سەردانەکەیدا چاوی بە مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەنیش کەوت و کاتێک ئەوەی زانی کە دوو جار نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجامدراوە، وتی “مامۆستا سەردانێکی نەخۆشخانەی مایۆ کلینیک بکەن لە ئەمەریکا، با لەوێش پشکنینێکت بۆ ئەنجام بدەین”.

 

هەربۆیە لە بەرواری ٢٢ ی ئازاری ١٩٩٩، مەوعیدێک بۆ مامۆستا ڕێکخرا.

بەڵام لە هەمان کاتدا هەواڵی ئەوەی داواکاری گشتی ئەنقەرە دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی لەدژی مامۆستا جوڵاندووە، لە مێدیاکان بڵاو بوویەوە. مامۆستاش بەم هۆیەوە لە چوونی بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پاشگەز بوویەوە.

لەو کاتە بولەنت ئەجەوید تەلەفۆنی بۆ مامۆستا کرد و وتی” تەندروستی خۆتان گرنگترە، تەنانەت گەر بڕیارێکی لەو شێوەیەش لەلایەن داواکاری گشتیەوە درابێت، ئێوە لە سەردانەکەی خۆتان پاشگەز مەبنەوە و هەوڵ بدەن چارەسەری پزیشکی وەربگرن”.

مامۆستا دوای ئەوەی ئەم چاوپێکەوتنەی ئەنجامدا، لە بەرواری ٢١ ی ئازاری ١٩٩٩، لە فڕۆکەخانەی شیکاگۆ دابەزی. بەم شێوەیە ژیانی ٢٠ ساڵەی لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا دەستی پێکرد.

 

لە ڕێکەوتی ١٨ ی حوزەیرانی ١٩٩٩، ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنەکانی تورکیا، گەردەلولێکی گەورەیان لە دژی مامۆستا بەرپا کرد.

دوای چەند هەفتەیەک لە بەرپاکردنی ئەم گەردەلولە، پڕۆفیسۆر لێنۆرە مارتین لە زانکۆی هارڤاردی بۆستۆنەوە، لەگەڵ شاندێکی ٤ کەسی خۆیان گەیاندە ئیستەنبول.

عەلی ڕەزا بۆزکورتیش کە لە ئەمەریکا بە نازناوی “تورکێکی ناوازە” بانگ دەکرا و سەردەمانێکیش یەکێک بوو لە ڕاوێژکارەکانی جۆرج بۆشی باوک، هەواڵی ئەوەی گەیاند کە ئەم سەردانەیان بە مەبەستی زانینی ڕاستی پشت بانگەشەکانی مێدیاکانی تورکیایە.

ئەوانیش چاویان بە عەبدوڵڵا ئایماز کەوت کە یەکێکە لە خوێندکارەکانی مامۆستا و، لە میانەی دیدارەکەیاندا ئەم پرسیارەیان ڕوو بە ڕوو کردەوە:

ئەو کەسانەی دەیانەوێت گولەن زیندانی بکەن، ئەم ٣ تاوانەی ڕووبەڕوو دەکەنەوە؛

 

بە گوێرەی ڕێکەوتننامەی لۆزان کە تورکیای بە وڵاتانی ڕۆژئاوا ناساندووە و، پاتریکخانەی فەنەر ڕومی کردووە بە کڵێسەیەکی بچوکی ئیستەنبول، هەروەها پاتریک بارسەلەمۆش کە لەو کاتەدا تەنیا ڕابەری دینی ئۆرتۆدۆکسەکانی ئیستەنبول بووە، لە دوای چاوپێکەوتنی بە گولەن، لە سەرتاسەری جیهاندا ناسراو بووە و، دواتر بۆتە ڕابەری ٣٠٠ ملیۆن ئۆرتۆدۆکسی دونیا، واتە بوویە ئێکۆمەنیک”، بەم شێوەیە یەکێک لە بەندەکانی ڕێکەوتننامەی لۆزانی پێشێل کردووە.

 

دووهەم تاوانی گولەن بریتیە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پاپا لە ساڵی ١٩٨٨. دەڵێن خۆی بە چی دەزانێت وا لەگەڵ پاپادا کۆ دەبێتەوە؟ خۆی بە خەلیفەی جیهانی ئیسلام دەزانێت؟

سێهەم تاوانی ئەوەیە کە گوایە گولەن پشتگیری لە ئەمەریکا دەکات.

وەک بەڵگەش لەسەر ئەم بانگەشەیە، ڕێپۆرتاژێکی گولەن پشان دەدەن کە لە ساڵی ١٩٩٧ لە نیویۆرک ئەنجامیداوە و لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت” ئەمەریکا ناوی ئەو گەلەیە کە وەک کاپتنی کەشتی دونیا، لە پێشەوە دانیشتووە و دونیا بەڕێوە دەبەن”.

دەمەوێت ئەو بەشەی ڕێپۆرتاژەکە لە کتێبەکەدا ئاماژەی پێنەکراوە لێرەدا بڵاو بکەمەوە:

مامۆستا لەو ڕێپۆرتاژەدا کە وەڵامی پرسیارێکی نەڤال سێڤیندی دەداتەوە، ئاماژە بە ڕاستیەک دەکات کە هەموو کەس دەیزانێت و گوزارشتی لێدەکات، بەڵام بە هۆی ئەوە وەڵامەوە مامۆستایان بە تۆمەتی “سەر بە ئەمەریکایە” تاوانبار کرد.

ئەمەش لە کاتێکدا بوو مامۆستا گوزارشتی لە ڕاستیەک دەکرد کە هەموو کەسێک دەیزانی.

هەروەها مامۆستا لەو سەردەمەدا پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد، کە کریتەرەکانی دیموکراسی لە وڵاتەکەی ئێمەش جێگیر ببێت و بۆ ئەو مەبەستەش باسی لە گرنگی چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا دەکرد. ئەم پێشنیارەی مامۆستاش بێگومان ئەوی نەدەکرد بە کەسێکی سەر بە ئەوروپا.

کاتێک دێینە سەر بابەتی بە ئێکۆمەنیک بوونی پاتریارکی ڕوم، ئەمە کارێکە لەلایەن عوسمانیەکانەوە ئەنجامدراوە. چونکە لەسەردەمی سوڵتان فاتیحدا، جیهانی مەسیحی بەسەر دوو جەمسەردا دابەش بوو بوو. کاسۆلیکەکان پاپا ڕابەرایەتی دەکردن و ، ئۆرتادۆکسەکانیش دوو جەمسەری جیاوازیان هەبوو. دوو ناوەندیان لە مۆسکۆ و ئیستەنبول هەبوو. فاتیح کاتێک ئیستەنبولی فەتح کرد، هەموو ئۆرتادۆکسەکانی بولغارستان، یۆنان و سربی لە ئیستەنبول کۆکردەوە. بەم شێوەیە هەموویان لەلایەن پاتریارکی فەنەر ڕومەوە بەڕێوە دەبران.

دواتر  کاتێک پاتریارکی ئیستەنبول بەهێز بوو، پلەی ئێکومەنیک لە پاتریارکی مۆسکۆ سەندرایەوە. ئەمە سیاسەتی عوسمانیەکان بوو. هەرچەندە بە گوێرەی ڕێکەوتننامەی لۆزان، پێگەی پاتریکخانەی ئیستەنبولیان بۆ کڵێسەیەکی بچوک دابەزاند، دونیا ئەمەی قبوڵ نەکرد.

سەرۆک و سەرکردەکانی ئەمەریکا کاتێک سەردانی ئیستەنبول دەکەن، وەک ئێکومەنیک سەردانی پاتریارکی فەنەر ڕوم دەکەن.

 

کاتێک دێینە سەر ئەو بانگەشەیەی کە دەڵێت مامۆستا خۆی بە خەلیفەی دونیای موسوڵمانان دەزانێت، پێش مامۆستا هەریەک لە قاسم گولەک و نوری یڵماز کە وەزیری کاروباری ئاینی تورکیا بووە، سەردانی پاپایان کردووە. هیچ کامیان وەک خەلیفەی ڕووی زەمین سەردانی پاپایان نەکرد.

لە ڕاستیشدا مامۆستا لەو نامەیەی کە بۆ پاپای ناردووە، لەسەروی واژۆی  خۆیەوە نوسیوێتی بەندەی کۆڵەواری خودا. واتە شتێک بە ناوی ڕاگەیاندنی خەلیفە بوونی خۆیەوە بوونی نیە. تەواوی ئەم قسانە بوختانێکی ڕێکخراو بوون.

هەروەها ئەم چاوپێکەوتنە، لە دوای دامەزراندنی ناوەندی ڕۆژنامەنوسان و نوسەران ئەنجامدرا، بە مەبەستی دروستکردنی دیالۆگ لە نێوان ئەندامانی دینە جیاوازەکاندا.

ئەم ناوەندەش بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاوڵاتیانی تورکیا دامەزرێندرا، کە لە ژێر ناوەکانی عەلمانی- نا عەلمانی، کورد- تورک، سونە – شیعە، موسوڵمان – مەسیحی پارچە پارچە کرابوون. هەتا بتوانن لە ڕێگەی دیالۆگەوە، پێکەوە ژیانێکی ئاسوودانە فەراهەم بکەن.

کەسانێکی ئاژاوەگێڕ، لە ڕێگەی هەڵپرژاندنی ئەم گروپە جیاوازە بە گژی یەکتردا، تورکیایان بەرەو ئاژاوە پاڵپێوە دەنا و دواتر ئەمەشیان دەکردە پاساوی ئەنجامدانی کودەتا. خزمەتیش بۆ بەرگری لە کودەتا یەک لە دوا یەکەکانی ناوخۆی تورکیا، ڕۆڵی یەکخستنی ڕیزەکانی کۆمەڵگای دەبینی.

لە ڕێگەی کۆبوونەوەکانی ئەبانتەوە، کەسانێکی سەر بە هەموو چینەکانی کۆمەڵگا دەهێنرانە پاڵ یەک و، دیالۆگیان ئەنجام دەدا و پێکەوە بڕیاری هاوبەشیان دەردەکرد. پردەکانی ئاشتیان بونیاد دەنا. ئەم هەوڵە جوانانەی ناوخۆی تورکیا، کەسانێکی زۆر توڕە و قەڵس کردبوو، هەربۆیە ئەو گەردەلولەیان لە دژی مامۆستا بەرپا کردبوو.

دوای ئەنجامدانی ئەم چاوپێکەوتنە لەگەڵ لێنۆرە مارتن، کەسانێکی تریش کە پیلانەکانی ئەم قۆناغەی ئێستایان داڕشت، هەوڵی جددیان بۆ بەرپاکردنی گەردەلولی گەورەتر ئەنجام دەدا. لەلایەکی ترەوە هێزە سیاسیەکانیان لە دژی خزمەت هان دەدا و هێرشیان دەهێنا. بەڵام بە بێ ئەوەی ئاگایان لە خۆیان بێت، خزمەتیان بە پلانە گەورەکەی قەدەر کرد. چەشنی ئەو کەسانەی خزمەتیان بە حەزرەتی یوسف کرد، کاتێک لە باوکیان دابڕاند و فڕێیان دایە ناو بیرە ئاوەوە و، وەک کۆیلە فرۆشتیان و لە ڕێگەی بوختانەوە خستیانە ناو زیندانەوە.

چیمان پێدەکرێت کە ئەمە قەدەری ئەم ڕێگایەیە. لەو سەردەمەدا میسر ناوەندی مەدەنیەتی دونیا بوو، ئێستا وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکایە.

 

63 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە