هەواڵ

دەنگی منداڵە ساواکانی تورکیایان لە سویدەوە بە جیهان گەیاند

 

لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦، کاربەدەستانی تورکیا هەڵمەتێکی ڕەشبگیریان لە دژی هاوسۆزانی خزمەت دەست پێکردووە و، تەنانەت منداڵانی ساواش لەم هەڵمەتە نامرۆڤانەیە بێ بەش نەبوون.

ئێستا لە زیندانەکانی تورکیادا، ٨٦٤ مناڵی ساوا بە ناچاری لەگەڵ دایکیاندا زیندانین و لە ناوخۆی تورکیاوە کەس نیە دەنگیان بە دونیای دەرەوە بگەیەنێت.

کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی لە وڵاتی سوید، لە ڕێگەی کردنەوەی پێشانگایەکی کاری هونەری، هەوڵی گەیاندنی دەنگی ٣٠ هەزار هاوڵاتی دەستبەسەر و ٨٦٤ منداڵی ساوای ناو زیندانەکانی تورکیایان بە دونیا، دەدەن.

چالاکوانەکان لە شاری ماڵمۆی سوید، لە ڕێگەی پێشانگایەکی هونەریەوە، پرۆتێستۆی کارەکانی دەسەڵاتی ئاکەپەیان کرد.

 

چالاکوانەکان لە وێنەکانیاندا، ئاماژەیان بە ڕەوشی خراپی ناو زیندانەکانی تورکیا و، حاڵی خراپی ٣٠هەزار هاوڵاتی دەستبەسەر کرا و ٨٦٤ منداڵی ساوای زیندانیکراو کرد.

چالاکیەکە لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ” Amnesty” و پلاتفۆرمی بەرەوپێشبردنی ئاستی پەروەردەی هاوڵاتیان” ABF” سویدی پاڵپشتی لێکرا.

 

هەروەها هەندێک لە چالاکوانەکان لە ڕێگەی لەبەرکردنی وێنەی منداڵە زیندانیەکانی تورکیاوە، زوڵمی کاربەدەستانی تورکیایان بە مێدیاکان و هاوڵاتیانی بەشداربووی سەر بە نەتەوە جیاوازەکانی دونیا،  گەیاند.

چالاکوانەکان داوای لە ڕێکخراوە مەدەنیە نێودەوڵەتیەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بە زووترین کات بە فریای ئەو منداڵە ساوایانە بکەون کە لە نێوان چوار دیواری سارد و سڕی زیندانەکانی تورکیادا گەورە دەبن و، لە هەموو مافێکی منداڵانەی خۆیان بێ بەش کراون.

29 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە