هەواڵ

“منداڵی ناو جانتاکە”

 

دکتۆر ڕانا یەکێک لەو سەدان هەزار هاوڵاتیەی بووەتە قوربانی ئەو هەڵمەتی ڕەشبگیریەی لە دوای ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ دەستی پێکردووە، بەسەرهاتی ژیانی خۆی بۆ ماڵپەڕی پارێزەرانی تورکیای بێدەنگکراو(Advocates of Silenced Turkey) دەگێڕێتەوە.

ئەم پزیشکە گەنجە لە کاتی جێهێشتنی تورکیادا، ناچار دەبێت بەوەی منداڵە بچوکەکەی بخاتە ناو جانتایەکەوە و ڕێگایەکی پڕ مەترسی بگرێتە بەر.

ڕێکخراوی پارێزەرانی تورکیای بێدەنگکراو کە یەکێک لە پڕۆژەکانیان تۆمارکردنی ئەو زوڵم و زۆرداریانەیە کەوا لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە ئەنجام دەدرێت، بەسەرهاتەکانی ژیانی دکتۆر ڕانا، لە چوارچێوەی کتێبێکدا لە ژێر ناوی “منداڵی ناو جانتاکە” بڵاو کردەوە.

لە دوای ئەو هەڵمەتی ڕەشبگیریەی لە ناوخۆی تورکیادا دەست پێکرا، دەیان هەزار هاوڵاتی ناچار بە مەرگی مەدەنی کران و ئەوانیش بەم هۆیەوە تورکیایان بەجێهێشت.

ئەو کەسانەی بە هۆی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە کە لە کاتی باری نائاسایی وڵاتدا دەری دەکرد و بە “KHK” ناسراوە، لە دوای پوچەڵکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان، ناچار بە جێهێشتنی وڵات بوون لە ڕێگەی قاچاغەوە و هەر بەو هۆیەشەوە زۆر هاوڵاتی لە ئاوی دەریچەی مەرجدا گیانیان لە دەستدا.

دکتۆر ڕاناش یەکێکە لەو هاوڵاتیانەی لە ڕۆژێکدا تەواوی ژیانی گۆڕا.

” لە کاتی دەستگیرکردنمدا شیری خۆمم دەکردە ناو دەستشۆرەکەوە”

دکتۆر ڕانا و هاوسەرەکەی لە ١٥ ی تەموزدا لەگەڵ هاوسەرەکەی لە پشوی هاوین دەبن و، بڕیاریدوورخستنەوەی هاوسەرەکەی لە کارەکەی، توشی سەرسوڕمانیان دەکات. پاشان پۆلیسەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنیان دێنە سەر ماڵەکەیان.

دکتۆر ڕاناش کە لەو کاتەدا تەمەنی منداڵەکەی ٢ مانگ دەبێت و لە دوای وەرگرتنی چارەسەرێکی پزیشکی دوور و درێژ پێی شاد بووە، لەلایەن پۆلیسەکانەوە دەستگیر دەکرێت.

لەو کاتەدا کە پۆلیسەکان فشار دەخەنە سەر پزیشکەکە هەتا واژۆ لەسەر ئەو شتانە بکات کە خۆیان دەیانەوێت، دکتۆر ڕانا بە هۆی کۆبوونەوەی شیر لە سنگیدا، توشی ئازارێکی زۆر دەبێت و ناچار بە دۆشینی دەبێت لە شوێنی دەستشۆری بنکەکەدا.

دکتۆر ڕانا باسی ئەو ساتانە دەکات و دەڵیت” لەبەر ئەوەی منداڵەکەم شیرەکەمی نەخواردبوو، توشی ئازارێکی زۆر سەخت بوو بووم، بە ناچاری ڕۆمکردە شوێنی دەستشۆری بنکەی پۆلیسەوە، بە ئازارەوە هاوارم کرد کە هیچ نەبێت کلینێکسێکم پێبدەن، بەڵام کەس وەڵامی نەدامەوە”.

 

“ناتوانم سەیریشی بکەم…”

 

دکتۆر ڕانا دوای ئەوەی بە قۆناغێکی سەختی دەستگیرکردندا تێدەپەڕێت، لەگەڵ هاوسەرەکەی بڕیاری ئەوە دەدەن کە وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن. بەڵام لە دوای ئەم بڕیارەش قۆناغێکی سەخت چاوەڕێی دەکردن.

کاتێک دکتۆر ڕانا و هاوسەرەکەی دەگەنە سەر سنوری تورکیا، ڕێگاکە وا دەخوازێت کە منداڵەکەیان بخەنە ناو جانتایەکەوە.

دکتۆر ڕانا دەڵێت” نە من و نە هاوسەرەکەم، دەستمان نەدەچووە ئەوەی کوڕەکەمان بخەینە ناو جانتاکەوە. بەرگەی کارێکی لەو شێوەیەم نەدەگرت، هەربۆیە نەمدەتوانی تەماشای بکەم”.

 

ئەم دوو هاوسەرە پزیشکە کە خەیاڵەکان، پیشەکەیان و ژیانیان لێ زەوت کرا، یەکەم هەنگاویان بەرەو ئازادی، بەم شێوەیە هەڵگرت.

دوای ئەوەی ماوەیەک لە گورجستان دەمێننەوە، یەکەم جار ڕوو لە ئەمەریکا دەکەن و پاشان ڕوو دەکەنە کەنەدا. ئێستا هەریەک لە دکتۆر ڕانا و هاوسەرەکەی هەوڵی دروستکردنی ژیانێکی نوێ دەدەن و پاشان دەڵێت” ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە هاوڵاتیانی ئەنەدۆڵو، ئەوانەی بە مرۆڤی ڕۆژی دواییمان ئەژمار دەکردن، چەندە بێ ڕەحمانە مامەڵە و دادگاییت دەکەن”.

 دکتۆر ڕانا سەبارەت بە داهاتووی خۆیان و منداڵەکەیان دەڵێت” هیوام وەهایە و نزا دەکەم، قەدەر لێرە ژیانێکی جوانی بۆ ئامادە کردبێتین”.

دەتوانن لە ماڵپەڕی Advocates of Silenced Turkey کتێبی “منداڵی ناو جانتاکە” لەسەر شێوازی PDF  دابگرن.

35 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە