هەواڵ

کاروانی ” ئازادکردنی منداڵە دەستگیرکراوەکان ” بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت

 

کاروانی ئوتومبێلەکانی ” ئازادکردنی منداڵە دەستگیرکراوەکان ” لە نیویۆرکەوە بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوتن. چالاکوانانی مافی مرۆڤ لەبەردەم باڵەخانەی کۆنگرێسدا ڕونکردنەوەیەکیان بڵاو کردەوە. بۆ ڕێگری کردن لەو نادادپەروەریانەی کە حکومەتی تورکیا دەیکات پێویستە ئەندامانی کۆنگرێس مامەڵەیەکی توند لەگەڵ حکومەتی ئاکەپەدا بکەن.

چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە دژی دەستگیر کردنی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی لایەنگری بزاڤی خزمەت لە دوای ١٥ تەموزی ٢٠١٦ هەتا ئێستا دەنگی ناڕەزایان هەڵبڕیووە و لە سەرەتادا لە نیویۆرکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا ئەمجارەش لە واشنتۆن دی سی خۆپیشاندانیان دژی نادادپەروەریەکانی ئاکەپە ئەنجامدا.

 

ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە نیویۆرکەوە بۆ واشنتۆن درێژەی کێشا

خۆپیشاندانی بە مەبەستی ئازادکردنی منداڵانی دەستگیر کراو لە تورکیادا لە نیویۆرکەوە دەستی پێکرد و لە ئێستادا خۆپیشاندانەکان بەرەو نیویۆرک درێژەی کێشاوە، تورکیا گەورەترین زیندانە بۆ ڕۆژنامەوانان، زۆرترین ژمارەی ڕۆژنامەوان لە تورکیادا دەست بەسەر کراوە، لە ئێستادا ٣٠ هەزار هاوڵاتی بێتاوان لە تورکیادا دەستگیر کراون، بە هەڵواسینی چەندین بانەر بە ئوتومبێلەکانیانەوە چالاکوانانی ئەمریکا لە ڕێگەی هەڵواسینی دروشم بە ئوتومبێلەکانیانەوە لە نیویۆرکەوە ناڕەزایەکانیان بۆ واشنتۆن دی سی گواستەوە.

بە درێژای ٣٦٢ کیلۆمەتر کاروانی ئوتومبێلەکان دۆخی هاوڵاتیە ستەملێکراوەکانی تورکیایان بە هاوڵاتیانی ئەمریکا گەیاند.

خۆپیشاندەران داوایان دەکرد کە ئەو ستەم و ئەشکەنجانە بوەستێدرێت کە ڕوبەڕوی هاوڵاتیان و زیندانیانی تورکیا دەکرێتەوە، لە خۆپیساندانەکاندا کە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو تیایدا چالاکوانەکان باسی ئەو ستەمانەیان دەکرد کە لە هاوڵاتیان دەکرا، “لە ئێستادا ٨٦٤ منداڵ لە زیندانەکانی تورکیادان”، “١١٨ کەس لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ڕفێندراون”، تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ژمارەی ڕۆژنامەنوسی تێدا دەستگیر کراوە.

خۆپیشاندانەکان لە شەقامەکانی واشنتۆندا ئەنجامدران و خۆپیشاندەران چونە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و لەوێدا داوایان کرد کە بەشێوەیەکی توند سزا بەسەر تورکیادا بسەپێندرێت.

هەتا ئەو کاتەی ئەو هاوڵاتیە ستەملێکراوانە ئازاد دەکرێن چالاکوانان سورن لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان

چالاکوانێکی بواری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ” هەتا ئەو کاتەی کە ستەملێکراوەکان و منداڵەکان لە زینداندا ئازاد دەکرێن ئێمە بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان”.

سەرەتای ئەم خۆپیشاندانانە لە ١١ بۆ ١٤ ئەیلول لە کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەردەم نوسینگەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەستی پێکرد.

 

 

پەیامەکە گەیشتووەتە جێگەی خۆی!

 

ڕۆژنامەنوسان دەربارەی خۆپیشاندان و کاروانی چالاکوانە ناڕازیەکان دژی حکومەتی ئاکەپە پرسیاریان لە ئێردۆغان کرد و لە وەڵامدا وتی: “دەستیان خۆشبێت ئەوانە ڕیکلام بۆ ئێمە دەکەن”.

 

http://www.samanyoluhaber.com/tuksak-bebeklere-ozgurluk-konvoyu-washington-da-haberi/1335763/

14 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە