هەواڵ

769 بەشە ناوخۆیی خزمەت لەلایەن ئاکەپەوە دەستی بەسەردا گیراوە

 

لە دوای کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ١٥ی تەموز ٨٤٨ ڕێکخراو و بەشی ناوخۆی قوتابیان لەلایەن ئاکەپەوە دەستی بەسەردا گیرا و درا بە ڕێکخراو و بەشی ناوخۆی ئاکەپە و لەلایەن ئەو پارتەوە بەکار دەهێندرێت.
بە بڕیاری دادگا و بە پشت بەستن بە یاسای ٦٦٧ دەستور و لە ڕێگەی فەرمانی بڕیار لە بری یاسا دەستگیراوە بەسەر ٨٤٨ ڕێکخراوی بزافی خزمەتدا.
بەپێی هەواڵێک کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی بیرگونی تورکییەوە بڵاو کراوەتەوە، هەواڵەکە بە پشت بەستن بە وتەکانی پەرلەمانتاری جەهەپە سێزگین تانریکوڵەوە بڵاو کراوەتەوە، ” لە ٢٣ حوزەیرانی ٢٠١٩ ڕێکخراو و بەشی ناوخۆی قوتابیان بەڕووی خوێندکاراندا دەکرێتەوە، لە ڕاپۆرتەکەی تانریکوڵودا ژمارەی ئەو ڕێکخراو و بەشە ناوخۆیانە ئاشکرا کراوە کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستی بەسەردا گیراوە”.
لەم بارەیەوە پرسیار لە وەزیری پەروەردەی تورکیا زیا سەلچوک دەکرێت، “لە تورکیا ٢ هەزار و ٦٤٢ بەشی ناوخۆی لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازیەکانەوە بەڕێوە دەبرێن، هەروەها ٣٩٣ بەشی ناوخۆی تایبەت بونیان هەیە”.
چەندین بەشی ناوخۆی لە تورکیادا بە بیانوی ئەوەی کە سەر بە بزاڤی خزمەتن لەلایەن حکومەتەوە داخران، لە ئێستاشدا ئەو بەشە ناوخۆیانە دراونەتە ڕێکخراوەکانی سەر بە ئاکەپە و لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوە دەبرێت، ژمارەی ئەو بەشە ناوخۆیانەش دەگاتە ٨٤٨ بەشی ناوخۆی.

تەنها ٧٩ بەشی ناوخۆی دراوەتە وەزارەتی بەشە ناوخۆیەکانی حکومەت
ژمارەی ئەو بەشە ناوخۆ دەست بەسەراگیراوانەی کە بۆ حکومەت گەڕێوراونەتەوە لە ٨٤٨ بەشە ناوخۆی تەنها ٧٩ بۆ حکومەت گەڕێنراونەتەوە.

https://www.tr724.com/hizmet-hareketine-yakin-769-ogrenci-yurdunu-akpli-vakif-ve-dernekler-gasp-etmis/

20 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە