هەواڵ

هاوسەری گۆکهان ئاچککۆڵ: وەک چۆن ترس دەگوازرێتەوە ئازایەتیش دەگوازرێتەوە

 

٥ تشرینی یەکەم رۆژی جیهانی مامۆستایانە، لەو رۆژەدا پلاتفۆرمێک لەلایەن ئەو کەسانەوە ئەنجامدرا کە لە ڕێگەی بڕیار لە جێگەی یاساوە لە ئەرکەکانیان دوور خراونەتەوە ئەم پلاتفۆرمەش لەلایەن مامۆستایانی دوور خراوەی بڕیار لە جێگەی یاساوە پاڵپشتی کرا.
هاوسەری گۆکهان ئاچککۆڵ لە کەمپینی ئەو کەسانەی کە ستەمیان لێ کراوە بەهۆی بڕیار لەجێی یاسادا بەشداری کرد، گۆکهان ئاچککۆڵ مامۆستای مێژوو بوو لە دوای کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا خرایە زیندانەوە و بەهۆی ئەشکەنجەی پۆلیسی ئیستەنبوڵەوە لە زینداندا گیانی لەدەستدا.
مومینە تولای ئاچککۆڵ هاوسەری مامۆستا گۆکهان ئاچککۆڵ لە کۆبونەوەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد، ” جاران لە تورکیا یاسا هەبوو بەڵام ئێستا نوێژی مردوویان لەسەر یاسا کردووە و شتێک بە ناوی یاساوە نەماوە. تەنانەت رێگا چارە یاساییەکانی ناوخۆی تورکیا بە کۆتا گەیشتووە و هاوڵاتیان پەنا بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەبەن. بەڵام داداگی مافی مرۆڤی ئەوروپا گرنگی ئەوتۆ بەو دۆسیانە نادات کە لە تورکیاوە بۆی دەچن. بەڵام ئێمە لە چوارچێوەی یاسادا بەدوای مافەکانی خۆماندا دەگەڕێین، دوا لە مرۆڤایەتی دەکەم کە بە هانای ئەم ستەم لێکراوانەوە بێت. ئەم کارەی کە لە تورکیا کراوە تاوانێکە بەرامبەر بە مرۆڤایەتی کراوە. پێویستە هەموو ئەوانەی کە ستەمیان لێکراوە و مافیان خوراوە پێکەوە کار بکەن. چۆن ترس لە نێو هاوڵاتیاندا بڵاو دەبێتەوە ئاواش ئازایەتی شتێکە بڵاو دەبێتەوە”.
لەو کاتەی کە باری نائاسای لە تورکیا ڕاگەیێندراوە نزیکەی ٥٠ هەزار مامۆستا و ١٣٠ هەزار فەرمانبەر بەهۆی بڕیار لە جێی یاسا لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.

http://www.samanyoluhaber.com/gokhan-acikkollu-nun-esi-korku-gibi-cesaret-de-bulasicidir-haberi/1335516/

22 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە