هەواڵ

بۆ جاری سێیەم دایکی موستەفا یڵماز دەستگیر کرایەوە

 

دایک و باوکی موستەفا یڵماز، کە پزیشکێکی بواری چارەسەری سرووشتییە و لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە ڕفێندرا و ماوەی ٧ مانگ و نیوە هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە نازاندرێت، جارێکی دیکە دەستگیر کرانەوە.

نەڤین یڵماز و ئیسماعیل یڵماز دایک و باوکی موستەفا یڵماز دوێنێ جارێکی دیکە دەستگیر کرانەوە. سومەیە یڵماز هاوسەری موستەفا یڵماز هەواڵی دەستگیر کردنەکەیانی لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “دایک و باوکی هاوسەرەکەم ئەمڕۆ بە مەبەستی سۆراغ کردنی کوڕەکەیان (هاوسەرەکەم) سەردانی ڕێکخراوی tihek یان کرد بەڵام دواتر دەستگیر کران. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ئاسایش چاوەڕێی چی دەکەن بۆ ئەوەی دەست بکەن بە هەوڵەکانتان بۆ دۆزینەوەی هاوسەرەکەم؟ لە کاتێکدا ئێمە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر وێران دەبین ئەم گوێ پێنەدانەی ئێوە لە پای چییە!”

 

http://www.samanyoluhaber.com/mustafa-yilmaz-in-annesine-ucuncu-gozalti-haberi/1335188/

31 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە