بیروڕاهەواڵ

دایکە کەوسەر و مەلتەمی کچی، کە لەگەڵ “مرۆڤایەتی” لە ئاوی ئیجەدا خنکان

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ٧ هاوڵاتی کە لە دەست زوڵم و زۆری کاربەدەستانی تورکیا ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد بوو، لە ئاوی دەریای ئەگە(ئیجە) گیانیان لە دەستدا.

لە ناو هاوڵاتیەکاندا، ٥  منداڵ کە دانەیەکیان منداڵی ساوا بوو، لەگەڵ دوو ژن، لە کاتی هەڵگەڕانەوەی بەلەمەکەیاندا، گیانیان لە دەستدا.

کەوسەر سەزەر کە تەمەنی ٥٨ ساڵە، لەگەڵ کچێکی بە ناوی مەلتەم زەنبیل تەمەن ٤٠ ساڵ و، نەوەیەکی تەمەن ١٢ ساڵی بە ناوی موستەفا سەعید زەنبیل گیانیان لە دەستدا.

ئەمینە ئێرئۆغلو نوسەری ماڵپەڕی Tr724، لە پەیجی ئینستگرامی خۆی، وێنەی خانمەکانی بڵاو کردەوە.

ئێرئۆغلو لە ژێر وێنەی خانمەکاندا نوسیوێتی

“دایکە کەوسەر و مەلتەمی کچی، لەگەڵ مرۆڤایەتی لە ئاوی ئیجەدا خنکان” و پاشان دەڵێت:

مەریەمەکانی ئەم سەردەمە، کە ژیان، ماڵ، موڵکیان بۆ خزمەت و مرۆڤایەتی تەرخان کردبوو.

 

دایکە کەوسەر، لە ساڵی ٢٠٠٨ کاتێک سەردانی گۆڕی شەهیدەکانی بۆسنە دەکات، نزا دەکات و دەڵێت” خودایە لە کاتێکدا لە پێناو ڕێگای تۆ هیجرەت دەکەم، شەهید بوونم بە نسیب بکە”.

لەگەڵ کچەکەیی و نەوەکەی بەرەو لوتکەی ڕۆحی گەڕایەوە. پەروەردگارم شەهادەتیان لێ قبوڵ بکات.

 

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لە بەرواری ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩، لە کاتی پەڕینەوە بۆ دورگەی ساکیزی وڵاتی یۆنان، بەلەمێکی پەنابەران هەڵگەڕایەوە و، ٧ لەسەرنشینەکانی ناوی گیانیان لە دەستدا، کە پێنجیان منداڵ بوون.

 

 

27 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە