هەواڵ

قوربانییەکانی دەریای ئیجە لە دورگەیەکی یۆنان بەخاک دەسپێردرێن

هەینی پێشوو بەهۆی فشارەکانی رژێمی تورکیاوە چوار خێزان لە ڕێگەی دەریای ئیجەوە بەرەو دورگەکانی یۆنان هەڵهاتن، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە دورگەکانی یۆنان کەشتیەکەیان نوقم بوو و بەو هۆیەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا ٥ منداڵ بوون و دوانیان ئافرەت بوون.

بەپێی هەواڵێک کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی یۆنانی نیوسیت بڵاو کراوەتەوە ئەو کەسانەی کە لە ڕوداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە وا بڕیارە لە دورگەی چیۆسی یۆنان بەخاک بسپێردرێن، لە ڕۆژنامەکەدا هەواڵێک لەژێر ناونیشانی، کۆتایی بە مەرگەساتی ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیادا نایەتبڵاوکردووەتەوە لە هەواڵەکەدا باس لە دۆخی هاوڵاتیانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کراوە، چەندین خێزان لەبەر سیاسەتەکانی ئێردۆغان لە تورکیا هەڵدێت بەڵام تراژیدیای ژیانیان قەت بە کۆتا نایەت. ئەو ٧ کەسەی کە لە ٢٧ ئەیلولی ٢٠١٩ ڕۆژی هەینی لە کەناراوەکانی چاوسدا گیانیان لەدەستدا لە دورگەکەدا دەنێژرێن.”

ڕۆژنامەی نیوسیت ئاماژەی بەوەداوە ئەو ١١ کەسەی کە مابون لەلایەن پۆلیسەوە دەست گیر کرابوون، لە ئێستادا داوا دەکرێت جەستەی کەسە نزیکەکانیان بۆ تورکیا نەنێردرێنەوە و لەنێو دورگەکەدا بنێژرێن. کەسە نزیکەکانی ئەو ٧ کەسە داوا دەکەن کە مردووەکانیان لە دورگەکە بنێژێت چونکە لەوە دەترسن ئەگەر جەستەکان بنێردرێنەوە بۆ تورکیا وەریان نەگرێت و جارێکی تر بهێندرێنەوە بۆ یۆنان بەو هۆیەوە داوا دەکەن لە ناو دورگەکەدا بنێژرێن.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمڕۆ یاخود سبەی چوار لە جەستەکان دەنێژرێن. ئەو ١١ کەسەی کە لە ژیاندا ماونەتەوە داوای مافی پەنابەریەتی سیاسیان کردووە، وا چاوەڕوان دەکرێت ئەو ١١ کەسە لە چەند ڕۆژی داهاتودا بنێردرێنە ئەسینا و لەوێدا داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن و خۆیان ڕادەستی یاسا بکەن.

https://www.tr724.com/egede-can-veren-5i-cocuk-7-kisi-sakiz-adasina-defnedilecek/

23 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە