هەواڵ

دەرهێنەرێکی نەرویجی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری دەربارەی ١٥ی تەموز ئامادە دەکات

 

باڵیۆزی تورکیا لە ئۆسلۆ زۆر هەوڵیدا ڕێگری بکات لە نمایش کردنی ئەو فیلمە دۆکیۆمێنتارییەی باس لە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموز دەکات، کە بۆ یەکەم جار لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج پەخشکرا. نەفیسە ئۆزکال لۆرێنتزن کە دەرهێنەری فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکەیە، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی VG نەرویجی ئاماژە بۆ ئەوە کرد کە سەرچاوەی ئەو هەواڵە وەزارەتی دەرەوەی نەرویج بووە، و ڕایگەیاند ئەو ڕووداوە دەری دەخات کە ئەو ڕەخنانەی وەک ڕۆژنامەنووس سەبارەت بە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ تەموز دەخرێنە ڕوو تا چ ڕادەیەک هەستیارن.

جگە لەوە ئەو دەرهێنەرە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە ئێردۆغان لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێکبهێنێت بە مەبەستی ڕەواندنەوەی ئەو گومانانەی لە مێشکەکاندا درووست بوون سەبارەت بە هەوڵی کودەتاکە. وە هەروەها لە فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ئێردۆغان پێشتر لە هەوڵی کودەتا ئاگادار بووە.

فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکە لە ٥٨ خولەک پێکهاتووە و لە لایەن یۆرگان لۆرێنتزن و نەفیسە ئۆزکال لۆرێنتزنی هاوسەرییەوە بەرهەمهێنراوە زۆر بە وردی باس لەو ڕووداوانە دەکات کە لە شەوی ١٥ ی تەموزدا ڕوویاندا. لە فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکەدا چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەی ئەو کەسانەدا ئەنجام دراوە کە لە هەوڵی کودەتاکەدا گیانیان لەدەستدا.

هێنری بارکی کەسایەتی بەناوبانگی ئەمریکی و شارەزا لە کاروباری تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداری لە مەراسیمی یەکەم نمایشکردنی فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکەدا کرد و چەند وتەکی لە مەراسیمەکەدا پێشكەش کرد.

بڕیار وایە فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکە دواتر لە وڵاتانی سوید و دانیمارک نمایش بکرێت.

https://www.tr724.com/oslo-buyukelciligiden-15-temmuz-belgeselini-engelleme-girisimi/

28 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە