هەواڵ

مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەڤیزیۆنێکی میسردا ئەنجامدا

 

دامەزراوەی میدیایی TEN TV ی میسری کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پەخش دەکات، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مامۆستا فەتحوڵا گولەن (خواجە ئەفەندی) ئەنجامدا. چاوپێکەوتنەکە لە لایەن دکتۆر نەشەت ئەدیحییەوە ئەنجامدرا. دکتۆر نەشەت سەردانی شوێنی مانەوەی مامۆستا فەتحوڵا گولەنی کرد لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا لە ئەمریکا و بە تەواوی شوێنی مانەوەکەی مامۆستای بۆ خەڵکی گواستەوە.

دکتۆر نەشەت لە قسەکانی مامۆستا فەتحوڵا گولەنی بە “ئوستاذ” و “عەللامە” ناو دەبرد و تەواوی وردەکارییەکانی ئەو ژوورەی بۆ بینەران خستەڕوو کە مامۆستا تێیدا دەمێنێتەوە، و لەو بارەیەوە وتی: “ژیانە سادە و خاکڕەساییەکەی ئەو مرۆڤەی ئێردۆغان بە تیرۆر و کودەتا تۆمەتباری دەکات، گەورەترین وەڵامە بۆ ئەو. لێرەدا چەک نییە، گرووپی تیرۆریستی نییە، لێرەدا کتێب هەیە، مەعنەوییات هەیە، خاکڕەسایی هەیە”.

مامۆستا فەتحوڵا گولەن لە چاوپێکەوتنەکەدا ئەو ستەم و چەوساندنەوانەی خستەڕوو کە بەرامبەر بزاڤی خزمەت ئەنجام دەدرێت.

چاوپێکەوتنەکە لە ناو جیهانی عەرەبیدا دەنگی دایەوە و چاوپێکەوتنەکە لە لایەن ملیۆنان کەسەوە تەماشا کرا. یەکێک لە ئەکادیمیست و ڕابەرە دیارەکانی میسر سەبارەت بە چاوپێکەوتنەکە وتی “ئەو بەرنامەیە زۆر کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو. چاوەڕێ دەکرا مرۆڤێکی وا کە ئەو هەموو ستەم و غەدرەی لێکرابێت لێدوان و هەڵوێستێکی زۆر توندتری هەبێت، بەڵام مامۆستا فەتحوڵا گولەن هەست بەو بەرپرسیارێتییە دەکات کە لەسەر شانییەتی و بە ئارامی و لەسەرخۆیی قسە دەکات و کەسێکی خاوەن ویژدانە. مرۆڤی لەو شێوەیە لە جیهانی ئیسلامیدا زۆر کەمە کە ئەو هەڵوێستە کامڵ و جوانە پێشکەش بکات.”

http://www.samanyoluhaber.com/m-fethullah-gulen-hocaefendi-misir-televizyonuna-konustu-haberi/1335058/

36 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە