هەواڵ

دادگای بەلجیکا دۆسیەی ١٩ کەسی دەستدرێژیکەر بۆ سەر دامودەزگاکانی خزمەتی قبوڵ کرد


دادگای بەلجیکا، دۆسیەی ١٩ گومانلێکراوی دەستدرێژیکەر بۆ سەر دامودەزگا و خوێندنگەکانی خزمەتی قبوڵ کرد و ڕەوانەی دادگای بنەڕەتی سزاکانی ئەو وڵاتە کرد.
لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە، چەند هاوڵاتیەکی دانیشتووی ئەوروپا، لە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندەی رەشی مێدیای سەر بە ئاکەپە، هێرشیان کردە دامودەزگاکانی خزمەت و، دادگای بەلجیکاش، دۆسیەی ١٩ گومانلێکراوی ڕەوانەی دادگای بنەڕەتی سزاکانی شاری گێنت کرد.
لە دۆسیەکەی دادگادا، ١٤ کەس لە گومانلێکراوەکان بە تۆمەتی ” هاندانی هاوڵاتیان بۆ نەفرەت و کینە”، ٥ هاوڵاتیش بە تۆمەتی هەڕەشە و دەستدرێژی بۆ سەر موڵکی تایبەت، دادگایی دەکرێن.
دادگای بنەڕەتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دەست بە دادگایی کردنی گومانلێکراوەکان دەکات.

29 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە