هەواڵ

هاوڵاتیەکی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە لە زیندان ئازاد دەکرێت

ئۆزگور دۆغان یەکێک لەو دەیان هەزار هاوڵاتیەی بووەتە قوربانی سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی هاوسۆزانی خزمەت لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە، دوای ئەوەی نەخۆشی شێرپەنجەکەی گەشتە قۆناغی چوارهەمی، لە زیندان ئازاد کرا.

هاوسەرەکەی بە ناوی سەیرا دۆغان، لە دوای ئازاد بوونی ناوبراو، یەکەم وێنەی هاوسەرەکەی بڵاو کردەوە و تێیدا دەڵێت

ئێستا براکەتان لە ماڵەوەیە… سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە هاوکارییان کردین و نزایان بۆ کردین. بە درێژایی دوێنێ شەو سوپاسی خودامان کرد و نزای ئەوەمان کرد کە تەواوی هاوڵاتیانی بێ گوناح لە زیندانەکان ئازاد ببن”

 

“٥ مانگە نەخۆشیەکەی دیاری کراوە”

ئۆزگور دۆغان ماوەی ٣٥ مانگە لە زیندانە و پێش ٥ مانگ ئەوە ئاشکرا بوو کە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

دۆغان مامۆستای ئەدەبیاتە و تەمەنی ٤٢ ساڵە، لە مانگی ڕەمەزانی ڕابردوودا، لە زیندانی مانیساوە بۆ زیندانی ئیزمیر گواسترایەوە.

هەروەها لە بەرواری ٣١ ی تەموزی ئەمساڵیشەوە، لە نەخۆشخانەی ئیزمیر کاتیب چەلەبی، چارەسەری کیمیایی وەردەگرێت؛ جددیەتی ناجێگیری باری توندروستی ناوبراو هەتا ئێستا بەردەوامی هەیە.

ناوبراو لە ٢٢ ی ئەیلولی ٢٠١٦ زیندانیە و، لە دوای ساڵێک و نیو لە دەستبەسەر بوونی، بۆ یەکەم جار چووە بەردەم دادگا. دادوەری سزای ٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاندووە و دۆسیەکەی هەتا ئێستا لە دادگای باڵایە و یەکلایی نەبۆتەوە.

 

52 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە