هەواڵ

تێبینییەکانی قوربانیی ئەمساڵ – ٢٠١٩

بەخامەی: عەبدوڵڵا ئایماز

 

خێر لە خێرەوە لەدایک دەبێت و بازنەیەکی چاکە درووست دەبێت؛ سوپاس بۆ خودا کە جوانییەکان بە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەبنەوە…

 

پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکان

کەسێکی لێبڕاو کە لە هەوڵ و هیممەتی ئەوەدا بوو قوربانی بدۆزێتەوە و سەری ببڕێت و لە ئەفریقا بەسەر خاوەن پێداویستییەکاندا دابەشی بکات، بەم شێوەیە ئەو ڕووداوانە دەگێڕێتەوە کە بەسەریدا هاتووە:

ئێمەش ئامانجێکمان هەبوو بۆ پەیداکردنی قوربانی. دەمانویست ئەو جوانییانە بەسەر هەموواندا بڵاو بکەینەوە. ئەو پارەیەی کە دەهات دەخرایە نێو زەرفێکەوە و لەسەر زەرفەکەش ناوی ئەوە کەسەی پارەکەی دەبەخشی و بڕی پارەکە بە تێبینی دەنووسرا. کاتێکی زۆر کەم مابوو بۆ جەژنی قوربان. ئەو بڕە پارەیەی کە بەخشرابوو پێویست بوو بگەیەندرێتە دەست ڕێکخراوی تایم تۆ هێڵپ. زیاتر لە نیوەی ئامانجەکە پەیدا کرابوو، ئەو بڕە پارەیەی لەسەر زەرفەکە نووسرابوو ڕادەست کرا.

ڕکابەرییەکی خۆش و شیرین لە نێوانماندا هەبوو. لە ڕاستیدا ئێرە وڵاتێکی ئەفریقا بوو…

ئامانجەکە دیار و ئاشكرا بوو: بوون بە هۆکارێک بۆ ئەوەی هەندێک کەس لانی کەم لە ساڵێک یەک جار گۆشت بخۆن. لە ڕاستیدا بارودۆخی مامۆستاکانیش هێندە بارودۆخێکی باش نەبوو. ئەو شوێنەی تێیدا دەژیان بە شوێنێکی زۆر باش دانەدەنرا بە پێی ستاندارتەکانی تەنزانیا. ئەو مووچەیەش کە وەریان دەگرت هێندە نەبوو کە چاو پێی تێر ببێت. خۆی لە خۆیدا پیشەی مامۆستایەتی لە ئەفریقا بە هۆی کەمی داهاتییەوە لە کۆتایی ئەو بژاردانەدا بوو کە خەڵکی وەک پیشە هەڵیان دەبژارد.

لە نێویاندا کەسێک هەبوو کە لە مانگی ڕەمەزانیشدا بە سەر و گیانی خۆی هەوڵی دەدا خوێنگەکە بگەیەنێتە ئەو ئامانجەی بۆ دیاری کرابوو لەو ڕێکخراوە خێرخوازییەدا. لانی کەم بە جیاوازی سێ هێندە دەهات بەراورد بە کەسی دوای خۆی. کات کاتی یارمەتی و بەخشین بوو، و خۆشی زۆر بە باشی دەیزانی کە خەڵکی موحتاج زۆر بوو. بە پێداگرییەوە خۆی دەگەیاند بەو کەسانەی خاوەنی ئیمکانیەتێکی باش بوون.

نزیک ببووینەوە لە ڕۆژی عارفەی جەژنی قوربان. ئامانجەکەمان بریتیی بوو لە دوو ئاژەڵی گەورە و تەنها ٥٠ هەزار شیلین کەموکوڕیمان مابوو. بە مەبەستی ئەوەی کەموکوڕی تێدا نەبێت و ئامانجی خوێندنگەکە تەواو بکرێت لە زەرفەکەی خۆمەوە ئامانجی خوێندنگەکەمان تەواو کرد. لە ڕۆژی دووەمی جەژنی قورباندا خانمێکی بەڕێوەبەری خەڵکی ئەوێ هات و بڕە پارەیەکی هێنابوو کە پێشتر بەڵێنی لێ وەرگیرابوو بەڵام دوای جەژن بە دەستیان گەیشتبوو. تەماشام کرد ئەو بڕە پارەیە ڕێک ٥٠ هەزار شیلین بوو.

لەوێدا جارێکی دیکە بۆم دەرکەوت کە تەنها ئەو بوو هەموو شتێکی دەکرد و هەموو شتێکی ڕێکدەخست. ئەوەی لەسەر شانی ئێمە بوو تەنها ئەوە بوو کە بە باشی ڕۆڵی خۆمان بگێڕین.

خودایە هەزاران سوپاس و ستایش بۆ تۆ کە ئێمەت لەگەڵ دزەکان و ستەمکاران و دووڕووەکان نەکردووە بە هاوڕێ و ئێمەت لە ناو بزاڤێکدا جێ کردووەتەوە کە تەنانەت ئەگەر لەگەڵ ئەهلی کیتاب و ئەو کەسانەش کە لە فەلسەفەی خزمەتەوە دوورن خێر بۆ ئەم جیهانە دەهێنن.

 

 

ئەو پاکەتەی ڕەت کرایەوە

کەسێکی لێبڕاوی دیکەش بەم شێوەیە یادگارییەکی جیاوازی خۆی دەگێڕێتەوە:

لە جەژنی قوربانی ئەمساڵیشدا (٢٠١٩) هەر وەک ساڵانی ڕابردوو کۆمەڵێک میوانمان لە هۆڵەنداوە هاتبوون. لەگەڵ ئەوان لە زانیبار قوربانییەکانمان سەربڕی و گۆشتەکەیمان دەبردە بەردەم ماڵی ئەو کەسانەی پێویستیان پێی بوو، و دابەشمان دەکرد بە سەریاندا.

بۆ ئەو کەسانەی مەراقیان بۆ درووستبووە، عادەتەن ئەم کارە بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت: سەرەتا سەردانی موختاری ئەو گوندە دەکرێت کە گۆشتی قوربانی تێدا دابەش دەکرێت. لیستی ئەو خێزانانە وەردەگیرێت کە خاوەن پێداویستین. ڕۆژی جەژن گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی سەردەبڕدرێن بە جوانی دەپێچرێتەوە و دەخرێتە نێو ئوتومبێلەوە. دەگەیەندرێتە ئەو گوندانەی بڕیار وایە گۆشتەکەی تێدا دابەش بکرێت. موختار بە خۆی لیستەکەی دەستییەوە دەکەوێتە پێش خۆبەخشەکان و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و گۆشتەکان دابەش دەکرێن بەسەر ئەو خێزانانەی پێویستیان پێیەتی.

ئەو گرووپەی لە هۆڵەنداوە هاتبوون تەنها لەو هاتنەیاندا تەنها بە دابەشکردنی گۆشتەوە نەوەستان بەڵکو پاکێجی خۆراکیشیان دابەش کرد.

بە مەبەستی دابەشکردنی پاکێجی خۆراک لە یەکێک لە گوندەکانی دوورگەیەکدا ڕۆشتین. دیسان بە هەمان شێوە موختار پێشمان کەوت. گەیشتینە ماڵێک. تەماشامان کرد ژنێکی پیر و کۆمەڵێک منداڵ لە چواردەوری هەبوون. پاکەتی خۆراکەکەمان درێژ کرد بۆ ژنەکە بەڵام قبوڵی نەکرد. هەرچەند پێداگریمان کرد بەڵام ئەو هەر ڕەتی کردەوە. لە ڕێگەی وەرگێڕەکەوە لێمان پرسی؛ تومەز بۆمان دەرکەوت کە ئەو ژنە دەڵێت ئەو خێزانەی بەرامبەرمان لە ئێمە زیاتر پێویستیان پێیەتی بیدەن بەوان. ئێمەش وتمان بەوانیشی دەدەین تۆ سەرەتا ئەمە وەرگرە، بەڵام هەر قبوڵی نەکرد و وتی سەرەتای بیدەن بەوان دواتر بە من.

بێچارە چووینە خانووەکەی ئەوبەر. لە ماڵەکەدا دیمەنێک هەبوو کە ناخی دەهەژاند: ژنێک کە لەسەر جێگە کەوتبوو لەگەڵ سێ منداڵەکەی لە بەرامبەرمان ڕاوەستابوون. هاوسەری ئەو ژنە داماوە سێ مانگ پیشتر بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدابوو. هەر خۆی و سێ منداڵە بێباوکەکەی بە تەنها مابوونەوە. سەرەڕای ئەوەش ژنەکە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو. ئەرکی چاودێری کردنی دەکەوتە سەر کچە ١٣ ساڵانەکەی. ئەرکی چاودێری کردنی خوشک و براکانیشی دەکەوتە سەر شانی ئەو کچە داماوە. میوانەکانمان بە زۆر خۆیان ڕاگرتبوو کە نەگرین. منیش ئەو یەکەم جارم بوو کە ڕووبەڕووی دیمەنێکی لەو شێوەیە دەبوومەوە. منیش هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆم لەگەڵ میوانەکانم نەبوو. ئەو ژنە داماوە هێندە هێزی تێدا نەبوو کە تەنانەت پاکەتەکەش وەربگرێت. ساتێکی زۆر پڕ لە هەستمان بەسەر برد.

پێویست بوو بەردەوام بین بۆ ئەوەی پاکەتەکانی دیکەش دابەش بکەین کە مابوون. بە چاوی تەڕەوە چووینە دەرەوە، بەڵام مێشک و بیر و هۆشمان هێشتا هەر لە ژوورەوە بوو. دیسان چووینەوە بۆ ئەو ماڵەی کە پێشتر پاکەتەکەمانیان ڕەت کردبووەوە. پێمان وتن کە ئیتر دەبێت قبوڵ بکەن چونکە یاومانە بە ماڵەکەی ئەوبەر. ئەمجارەیان ژنەکە پاکەتەکەی وەرگرت. چوو بۆ ئەو ماڵەی کە پێی وتبووین. پاکەتەکەی بەجێهێشت و گەڕایەوە. وتی ئەوان زۆر لە من زیاتر پێویستیان پێیەتی. پاکەتەکەی خۆشی پێشکەش بەو ماڵە کرد.

خێر لە خێرەوە لەدایک دەبێت و بازنەیەکی چاکە درووست دەبێت؛ سوپاس بۆ خودا کە جوانییەکان بە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەبنەوە…

 

 

 

http://m2.samanyoluhaber.com/bu-senenin-kurban-notlari—2019-haberi-1332264.html

38 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە