گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: گولەن ڕادەستی تورکیا ناکرێتەوە، سەروەری یاسا وا دەخوازێت

جۆهن ستیلیدەس ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن وتی” حکومەتی تورکیا هەتا ئێستا بەڵگەی پێویستی پێشکەش نەکردووین، هەتا ئەو کاتەی مەرجە یاساییەکان بەدی دەهێنرێن، گولەن ڕادەستی تورکیا ناکرێتەوە. لە هەموو وڵاتێکی ئاسایی ڕۆژئاوا، داخوازی سەروەری یاسا بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت”.

جۆهن ستیلیدەس لە هەمان کاتدا ڕێکخەری ئەکادیمیای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایە کە کەسانی دیپلۆماتکار پێدەگەیەنێت و سەرپەرشتی ناوچەی ڕۆژئاوای ئەوروپا دەکات.

 

هەروەها لە پێش دەست بەکاربوونی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە ناوەندێکی هزری بەناوبانگی وەک ویلسۆن، سەرپەرشتیاری کەیسەکانی ڕۆژئاوای ئەوروپا بووە.

ناوبراو پاش ئەوەی ئاماژە بە هەوڵێکی نایاسایی بۆ ڕفاندنی گولەن لە شوێنی مانەوەی دەکات، دەڵێت” ماوەی چەند ساڵێکە تورکیا لە ڕێگەی ئەو بەڵگانەی کە پێی وایە یاسایین، چەندین جار پەیوەندی بە کاربەدەستانی ئەمەریکاوە کردووە و داوای ڕادەستکردنەوەی م.فەتحوڵڵا گولەنی کردووە. بەڵام ئەو بەڵگانە هیچیان لە سیستەمی دادوەری ئەمەریکادا، مەرجەکانی ڕادەستکردنەوەیان پێ فەراهەم ناکرێت. ئێمە لە ئەمەریکا سیستەمێکی یاسایی سەربەخۆمان هەیە، سەرۆک، وەزیر، کۆنگرە بە مەبەستی جێبەجێکردنی داواکەی تورکیا، بە هیچ شێوەیەک ناتوانن فشاری سیاسی لەسەر دروست بکەن. دڵنیام لەوەی گەر تورکیا بەڵگەی پێویست پێشکەش بکات، ئەوا سیستەمی یاسایی ئەمەریکا، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و شەفافانە، بابەتەکە دەخاتە بواری هەڵسەنگاندنەوە. بەڵام هەتا ئەو کاتەی تورکیا بەڵگەی پێویست پێشکەش دەکات، گولەن ڕادەستی تورکیا ناکرێتەوە، لە هەموو وڵاتێکی ئاسایی ڕۆژئاوادا، داخوازی سەروەری یاسا بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت”.

 

52 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە