هەواڵ

ڕژێمی ئوتومبێلە ڕەشەکان!

 

ئێردۆغان لە پێناو لەناوبردنی هەموو ئەو چین و توێژانەی وەک هەڕەشە بۆ سەر خۆی و ڕژێمەکەی دەیبینی، کودەتای ١٥ی تەموزی بەکارهێنا. ئامانجی ئەو تەنها بزاڤی خزمەت نەبوو. ئەشکەنجە و ڕەشبگیر لەم قۆناغەدا گەیشتووەتە ئاستێک کە باوەڕ ناکرێت. لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسی بۆڵد مێدیا دۆکیۆمێنتارییەکی ئامادە کردووە سەبارەت بەو کەسانەی بە زۆر بێسەروشوێن کراون. لەو دۆکیۆمێنتارییەدا بە ڕوونی ئەو گەندەڵییە خراوەتەڕوو کە لە ئێستادا لە تورکیادا دەگوزەرێت.

ئەو چوار کەسەی دوای شەش مانگ لە ڕفاندن و بێسەروشوێن بوونیان لە بنکەی پۆلیسی ئەنقەرە دۆزرانەوە بۆ یەکەم جار دەرکەوتن. چەند کەسێک فیداکار کە لە بنکەی پۆلیسدابوون، ڕفێندراوەکانیان بینی و ئەگەر بۆ چەند چرکەیەکیش بووبێت توانیان وێنەیان بگرن. لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە ڕفێندراوەکان لە لای پزیشکی دادوەری دەهێندرێنە دەرەوە و ئێرکان ئرماک لە پێش هەموویانەوە دەبینرێت، دواتر یاسین ئوگان و لە کۆتاییشدا ئۆزگور کایا دێتە دەرەوە. سالم زەیبەک بە هۆی ئەوەی درەنگ دێتە دەرەوە لە تۆمارەکەدا دەرناکەوێت. ئاجون کاراداغ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەسی چوارەمیش زۆر لاواز بووە. ڕفاندن، ئەشکەنجەدان، دەستدرێژی سێکسی، لێدان و کارەبا لێدان، هەڕەشە…

 

لەناوبردنی نەیارەکان

ڕێکخراوەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ بەم لێدوانانە ئەو قۆناغی ئەشکەنجەدانە پوخت دەکەنەوە کە لە دوای ١٥ ی تەموزەوە گەیشتووەتە لوتکە. ئێردۆغان هەوڵی کودەتاکەی ١٥ ی تەموز بە “لوتفی خودا” پێناسە دەکات، و ئەو فشارە دەروونییانەی لەو شەوەدا درووست کران زەمینەیەکی لەباریان ئامادە کرد بۆ لەناوبردنی سەرجەم نەیارەکان کە دەسەڵاتدارانی ئاکەپە ماوەیەکی درێژ بوو پلانیان بۆ دانابوو بەڵام بە شێوەیەک لە شێوەکان بوێری ئەوەیان نەبوو جێبەجێی بکەن. بە شێوەک کە هێشتا نەدەزانرا لە ڕاستیدا کێ کودەتای ئەنجامداوە و کودەتاچییەکان کێن؛ پرۆەسەی لەناوبردنی نەیارەکان هەم لە ناوخۆی تورکیا و هەم لە دەرەوەی تورکیا دەستپێکرد.

 

گەڕانەوە بۆ ساڵی نەوەدەکان

ئامانجەکە تەنها بزاڤی خزمەت نەبوو… کورد، تورک، عەلەوی: بە کورتی ئێردۆغان کێی وەک هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵاتی خۆی دەبینی خستییە لیستی لەسێدارەدانەوە. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕەهەندی ئەشکەنجەکان فراوانتر دەبوون. تەنها لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ دا ١١١ ڕووداوی پێشێلکاری بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتی تورکیا کراوە بە ڕاپۆرت. ئەو تورکیای لە سەردەمێکدا خەریک بوو ببێت بە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئەوروپا زۆر بە خێرایی بەرەو ساڵانی نەوەدەکان گەڕایەوە. بەڵام بە جیاوازییەکەوە: لە ساڵانی نەوەدەکاندا تۆرۆسە سپییەکان خەڵکییان دەڕفاند، بەڵام ئەمجارەیان ئەرکی خۆیان بە ترانسپۆرتەرە ڕەشەکان سپاردووە و ئەوان خەڵکی دەڕفێنن. لە دوای ١٥ی تەموزەوە دەزگای هەواڵگری میتی تورکی بە کۆی گشتی ٨٠ کەسی مامۆستا و هاوسۆزی بزاڤی خزمەتی لە دەرەوەی وڵات ڕفاندووە و ڕەوانەی تورکیای کردوونەتەوە. لە ناوخۆی تورکیاشدا نزیکەی ٣٠ کەس بە هەمان تۆمەت و لە لایەن هەمان ئەو دەستانەوە بێسەروشوێن کران. هەم بە ڕۆژی ڕووناک و هەم لە بەرچاوی منداڵەکانیاندا… گۆکهان تورکمەن، ئۆزگور کایا، یاسین ئوگان، ئێرکان ئرماک، سالم زەیبەک و موستەفا یڵماز …

 

ئەو خاڵەی ڕەشبگیری پێی گەیشتووە

ئەو شەش کەسەی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بە جیاوازی چەند ڕۆژێک ڕفێندران ئەو خاڵەمان دەخاتە بەرچاو کە ڕەشبگیری پێی گەیشتووە. ئەو شەش کەسە بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ناوەندی ئەشکەنجەکانی دەزگای هەواڵگری میتدا ئەشکەنجە دران و چەندین ڕێکخراوی بواری مافەکانی مرۆڤ هەموو هەوڵێکی خۆیاندا بۆ ئەوەی ئازاد بکرێن. دایکانی شەمەش باوەشیان کردەوە بۆ ئەو ژنە بێچارانەی بە دوای هاوسەرەکانیاندا دەگەڕان. دوای فشاری زۆری عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا و سێزگین تانریکوڵو پەرلەمانتاری جەهەپە و هەوڵەکانی ڕێکخراوەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ، دواجار چوار لەو شەش کەسە ڕفێندراوە ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ئەنقەرە کران.

موستەفا یڵماز و گۆکهان تورکمان تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە بارەیانەوە نازاندرێت. ڕووداوەکانی بێسەروشوێن کردن لە سەرەتای ٢٠١٦ وە تا ئێستا بە شێوەیەکی سیستەماتیکی بەردەوامە. ٢٢ ڕووداو هەیە. هەندێکیان بە ساغی دۆزرانەوە. دوای ٧ مانگ لە ئەشکەنجەدان لە ناوەڕاستی شەقامێکدا لە ئەنقەرە فڕێ دران و دواتر دەستگیر کران و ئێستا لە گرتووخانەدان. یەکەم قوربانی ئەو ناوەندی ئەشکەنجەدانەی میت ژنێک بوو بە ناوی ئایتەن ئۆزتورک. ئایتەن ئۆزتورک لە دەرەوەی وڵاتەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت هێنرایەوە و بە تۆمەتی تیرۆر بۆ ماوەی شەش مانگی ڕێک ئەشکەنجە درا.

بە پێی گێڕانەوەی ئایتەن ئۆزتورک و ئەو کەسە بێسەروشوێنکراوانەی دیکە، ئەو کەسانەی ڕفێندراون و ئەشکەنجە دراون قسەکانیان هەمووی لەگەڵ یەکدی یەکانگیر دەبێتەوە. ئەو کەسانە بێ ئەوەی یەکتر بناسن و هیچ یەکیان بینیبێت هەموویان باس لە هەمان ناوەندی ئەشکەنجەدان دەکەن. باس لەوە دەکەن کە لە دوای ئەوەی لە لایەن میتەوە دەڕفێندرێن بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ لە جێگەیەکی سێ مەتر دووجادا ئەشکەنجە دەدرێن و دەنگی ئەشکەنجەدان لە ژوورە بچووکەکانی دیکەوە دەبیستن.

٥١ کەس کە ژن و منداڵ و کەسانەی بەساڵاچوویان لە نێودا بووە، لە کاتی دەستبەسەریدا بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو ئەشکەنجە دراون. بە پێی وتەی ئوغور یڵدرم کە یەکێکە لە چوسێندراوەکانی ئەشکەنجە لە قەزای هالفەتی، سەربازەکان تا ئەو کاتەی پێڵاوەکانیان دڕا لێیانداوە و دواتریش هەر لە ئەشکەنجەدانی بەردەوام بوون.

 

ئەشکەنجەدانی دیپلۆماتکاران

لە کاتێکدا لە ئێستادا مشتومڕەکان سەبارەت بە بنیادنانی پارتێکی سیاسی نوێ لە تورکیا بەردەوامە، چەندین هەواڵ سەبارەت بە دەستگیرکردنی ١١١ دیپلۆماتکار و ئەشکەنجەدانیان لە بنکەی پۆلیسی ئەنقەرە لەو سەردەمەی ئەحمەد داودئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بووە، لە میدیاکاندا بڵاوبووەوە. سەندیکا پارێزەرانی ئەنقەرە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو دیپلۆماتکارە لەکار دوور خراوانە بە لێدان و ڕووتکردنەوە و دەستدرێژی سێکسی بە دار و چەندین جۆر ئەشکەنجەی دیکە ئەشکەنجە دراون.

 

http://www.samanyoluhaber.com/siyah-transporter-rejimi-haberi/1332172/

46 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە