هەواڵ

“هەتا ئەو کاتەی دەمریت ئازادی نییە”

 

هاوڵاتیەک بە ناوی تاجەتین تۆپراک سێ جار بەهۆی نەخۆشیەوە داوای ئازادی لە دادگا کردووە. بە دادگای ڕاگەیاندوە کە توشی شێرپەنجەی سی بووە. دوای ئەوەی کە ڕاپۆرتی پزیشکی دەرچو بڕیاری ئازاد کردنی واژۆ کرا. پزیشکەکان ڕایانگەیاند تۆپراک تۆ ئێستا هیچ چارەسەرێکت نەماوە.

شێرپەنجە سیەکانتی گرتووەتەوە دادگا دوای سێ دانیشتن بڕیاری ئازاد کردنی تۆپڕاکی دا. بەڵام شێرپەنجە هیچ ئەگەرێکی بۆ نەهێشتووەتەوە و هەموو سیەکانی گرتووەتەوە. پزیشکەکان بە تۆپڕاکیان ڕاگەیاندووە کە ئێستا هیچ شتێکیان لە دەست نایەت. لە ٨ی ئابدا پەرلەمانتاری هەدەپە عومەر فاروق گێرگێرکیئۆغڵو داوای ئازاد کردنی تۆپراکی کرد بەلام لەو کاتەدا وەڵامیان نەدایەوە. هەرچەدە لە ڕاپۆرتی پزیشکدا ئاماژە بە دۆخەکەی تۆپراک درابوو بەڵام لە دوای ٣دانیشتن بڕیاری ئازاد کردنی تۆپراک دەرچوو.

 

ئایا تا مردن بەزیندانی کراوی دەمێنێتەوە؟

گێرگێرلیئۆغڵو دوو ڕۆژ لەمەو پێش لە تویتەری خۆیەوە تویتێکی بڵاو کردەوە،” ئایا تا مردن لە زینداندا دەیهێڵنەوە؟ دەهێڵن بە تەرمەکەیەوە لە زینداندا بهێنرێتە دەرەوە”. تکایە نەخۆشەکان لە زینداندا ڕزگار بکەن.

 

لە ڕێگەی ئامێرەکانەوە دەتوانێت هەناسە بدات

بڕیارەکەی دادگا ئەمڕۆ لە لایەن گێرگیریئۆغڵو بڵاو کرایەوە.

” دوێنێ بڵاوم کردبووەوە. داوام کردبوو کە نەخۆشەکان لە زینداندا ڕزگار بکەن سوپاستان دەکەم بەڵام دڵخۆش نین. نەخۆشەکان نەخۆشییەکەیان زۆر درێژەی کێشاوە ئەوانەی کە شێرپەنجەیان هەبووە ئەوانەی کە شێرپەنجەیان هەبووە شێرپەنجەکەیان زۆر بەرەو پێشەوە چووە و لە ڕێگەی ئامێرەوە هەناسە دەدەن، پزیشکەکان هیچ شتێکیان پێ ناکریت.

 

https://www.tr724.com/olene-kadar-tahliye-yok-kanser-akcigerlerine-sicrayana-kadar-mahkeme-karar-vermedi/

 

67 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە