بیروڕاهەواڵ

ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بەرامبەر هاواری فاتمە گۆرمەز بێدەنگ نەبوون

 

ڕێکخراوە مەدەنیە نێودەوڵەتیەکانی ڕۆژئاوا، بەرامبەر هاواری فاتمە گۆرمەز بێدەنگ نەبوون، کە تەنیا داواکاری ناوبراو، دادگایی کردنی هاوسەرەکەی، بە بێ بڕیاری دەستبەسەرکردنی لە زیندان، ئەنجام بدرێت.

فاتمە گۆرمەز لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموز، لە چوارچێوەی باری نائاسایی وڵاتدا، بە بێ هیچ هۆیەک و لێپرسینەوەیەکی یاسایی و ئیداری، بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران لە کارەکەی دوور خرایەوە.

هەروەها هاوسەرەکەشی بە هۆی تەنیا یەک پۆستی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئێستا لە زیندان ژیان بەسەر دەبات.

فاتمە لە ماوەی ڕابردوودا کوڕێکی تەمەن ١٤ سالی خاوەن پێداویستی تایبەتی لە دەستدا.

فاتمە ئێستا بە هۆی نەخۆشیەوە کێشی لاشەی بۆ ٢٩ کیلۆ دابەزیوە و، تەنیا ئاواتی لەم ژیانە ئەوەیە هاوسەرەکەی بە بێ بڕیاری دەستبەسەر کردن دادگایی بکرێت؛ هەتا ئەو کاتەی دادگا بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.

فاتمە پێش ئەوەی کوڕەکەی گیان لە دەست بدات، چەندین جار داوای لە کاربەدەستانی تورکیا کرد، کە پێش ئەوەی کوڕەکەیان گیان لە دەست بدات، ڕێگە بە باوکی بدەن چاوی پێی بکەوێت.

بەڵام لەبەر ئەوەی کورەکەیان نەیدەتوانی لە نەخۆشخانە بچێتە دەرەوە و باوکیشی نەیدەتوانی لە زیندان بێتە دەرەوە، هەتا ئەو ڕۆژەی گیانی لە دەستدا، کەسیان چاویان بە یەکتری نەکەوت.

پاشان  بە گوێرەی یاساکانی تورکیا، باوکی مۆڵەتی تایبەتی وەرگرت بۆ ئەوەی لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی کوڕەکەیدا بەشداری بکات.

فاتمە بە هۆی ئەو ناڕەحەتیانە لە ماوەی ڕابردوودا توشی بووە، ئێستا گورچیلەیەک و توانای بیستنی لە دەستداوە.

ڕێکخراوە مەدەنیە نێودەوڵەتیەکانیش لە زۆر وڵاتی دونیا، خۆپشاندانیان بە مەبەستی پشتگیری لە داوا ڕەواکەی فاتمە، ئەنجامدا.

ڕێکخراوە مەدنیەکانی هەریەک لە شارە گەورەکانی وەک نیویۆرک، پاریس، ئەتڵەنتا و ستۆکهۆڵم، بە بەرزکردنەوەی پانکارتی “با فاتمە گۆرمەزیش نەمرێت” پشتگیری خۆیان بۆ خانەوادەی گۆرمەز دووپات کردەوە.

هەریەک لە ڕێکخراوی پارێزەرانی تورکیا بێدەنگکراو” Advocates of Silenced Turke”، ڕێکخراوی هەموویان ئازاد بکە ” Set Them Free”، کە ناوەندی سەرەکییان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکایە، لە ناوەندی مانهاتن بە یەک گەشتن.

پاش ئەوەی ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە ژیانی خانەوادەی گۆرمەز و داواکەیان خوێندەوە، دەستیان بە ڕێپێوان کرد و داوای دادپەروەریان کرد. خۆ پشاندەران لە ڕێگەی پانکارتەکانی دەستیانەوە، هەوڵیاندا ئەو زوڵمەی لە تورکیادا ئەنجام دەدرێت، بە دونیا بگەیەنن.

هەروەها هەندێک لە چالاکوانی ڕێکخراوە مەدەنیەکانی وڵاتی فەڕەنسا، لەبەردەم بورجی ئیڤڵ، گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

La Vie یەکێک لە چالاکوانە مەدەنیە ناسراوەکانی وڵاتی فەڕەنساش، بەشداری لە خۆ پشاندانەکاندا کرد.

هەروەها ڕێکخراوی دەست لەناو دەستی بۆ ژنان” Hand in Hand for Women’، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، خۆ پشاندانێکیان ئەنجامدا.

خۆپشاندەران بە بەرزکردنەوەی پانکارتی “با فاتمە گۆرمەزیش نەمرێت”، پشتگیری خۆیان بۆ خانەوادەی گۆرمەز دووپات کردەوە.

70 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە