جیهانی

تورکیا؛ منداڵی تووشبوو بە دیاردەی داون (مەنغۆلی) و ئۆتیزم دەخرێنە زیندانەوە

 

 

زیاتر لە ٨٠٠ منداڵ لە زیندانەکانی تورکیادان و ئێستەش زۆربەیان بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشییە دەروونییەکان دەکەن.

یەکێک لەوانە ئێبرو ئاڵتونی ٣ ساڵە کە توشی نەخۆشی مەنغۆلی “Down Syndrome” بووە. ئێبرو ٤ مانگە لەگەڵ بەهار ئاڵتونی دایکیدا لە بەندینخانەی ترابزۆن دەژی. یەکێکی تریش توناهان تای ٢ ساڵە کە نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە و ٦ مانگە لەگەڵ ڕابیعەی دایکیدا لە زیندانی سینجان لە ئەنقەرە ژیان بەسەر دەبات.

بەهۆی ئەوەی ئێبرو و توناهان پێویستیان بە چارەسەر و چاودێری تایبەتە، هەلو مەرجی نێو زیندانەکان بۆ ئەوان زۆر دژوارە.

 

 

بوراک ئاجێراکیس، کە دامەزرێنەری پرۆژەی “UpSendrom”ی تایبەت بە چارەسەری منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی مەنغۆلییە، لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە منداڵانی تووشبوو بەم نەخۆشییە ئەگەر لە ٥ ساڵی یەکەمی تەمەنیاندا چاودێری پزیشکی تایبەتیان بۆ نەکرێت ئەوا “داهاتوویان فەوتاوە”.

ئاجێراکیس رووی قسەکانی کردە عەبدولحەمید گیولی وەزیری  داد و وتی “پێویستە بە زووترین کات دەستوەربدەنە ئەم ڕووداوە نائاساییە و پێویستە هەلومەرجی مرۆیی دابین بکەن”.

 

https://www.tr724.com/down-sendromlu-ve-otizmli-cocuklari-bile-hapiste-tutan-ulke-turkiye/

269 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە