بیروڕاهەواڵ

٨ مامۆستای خزمەت بۆ دەرچون لە وڵاتی مەغۆلستان داوای یارمەتی لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەن

 

٦ مامۆستای خزمەت کە لە خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە وڵاتی مەغۆلستان وانە دەڵێنەوە، بە هۆی نیگەریانیان لەسەر سەلامەتی ژیانیان و ڕادەستکردنەوەیان بە تورکیا، پەنا بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان دەبەن.

 

هاوکات لەگەڵ مامۆستاکاندا خانمێکی ماڵەوە و کارمەندێکی خوێندنگەکانیش پەنایان بۆ ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان بردوە و، داوا دەکەن بە زووترین کات لەو وڵاتە بچنە دەرەوە یاخود ڕێگە چارەسەرێکیان بۆ بدۆزنەوە…

لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦، باڵیۆز و کۆنسوڵخانەکانی تورکیا لە وڵاتانی دەرەوە، بە شێوەیەکی فەرمی کارەکانی هاوسۆزانی خزمەتیان ڕاگرتووە و دەست بەسەر پاسەپۆرتەکانیاندا دەگرن. تەنانەت ئامادە نین پاسپۆرت بەو منداڵە ساوایانە بدەن، کە تازە لە دایک دەبن.

 

هەر بەم هۆیەشەوە ٦ مامۆستا و کارمەندێکی خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت، لە وڵاتی مەغۆلستان گیریان خواردووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی بۆڵد مێدیا، ڕۆژی یەکشەممە(٣٠ /٦/٢٠١٩) مۆڵەتی مانەوەی هەریەک لە یاڵچن سەنداڵی تەمەن(٥٤) ساڵ، حاجی عومەر ئاییلدز(٤٢)، ئیسحاق ئیلیک(٣١)، فاتیح ئەوشار(٤١) و هاوسەرەکەی بە ناوی مەریەم ئەوشار(٣٩)، ئەنەس ئوزون(٣٥)، ئایهان ئالتنداغ(٣٧)، موستەفا ڤارۆل(٣١)، تەواو دەبێت و چیدی ناتوانن بە سەربەستی لە وڵاتی مەغۆلستان هاتوچۆ بکەن.

لەبەر ئەوەی پێشتر پاسپۆرتەکانیان لەلایەن باڵیۆزی تورکیاوە پوچەڵ کراوەتەوە و نەشیانتوانیوە پاسەپۆرت بۆ منداڵە تازە لە دایک بووەکانیان دەربهێنن، ئێستا بە هۆی نەبوونی ڤیزەوە، ناتوانن لەو وڵاتە بچنە دەرەوە.

مامۆستاکانیش بە هۆی نیگەرانیانەوە لە سەلامەتی ژیانیان و ترسی ڕادەستکردنەوەیان بە وڵاتی تورکیا، لە بەرواری ١٤ ی تەموزی ئەم مانگەوە، پەنایان بۆ ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان بردووە.

هەرچەندە ئەم خێزانانە ئێستا لە ژێر پارێزگاری نەتەوەیەکگرتوەکانن، بەڵام هێشتا ترس و نیگەرانیان سەبارەت بە چارەنوسیان نەڕەویوەتەوە.

” لە پێگەی زیندانیەکی سیاسیداین”

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ڤەیسەل ئاکچای بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی مەغۆلستان، لە بەرواری ٢٧ ی تەموزی ٢٠١٨، لەلایەن دەزگای هەواڵگری میتەوە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی ڕفێندرا. پاشان بە هۆی کاردانەوەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، مامۆستاکە لە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە ئازاد کرا.

ئیسحاق ئیلیک مامۆستای وانەی ئینگلیزی، کە ٧ ساڵە لەو وڵاتە ژیان بەسەر دەبات، باسی هەمان ڕووداو دەکات و دەڵێت” ئێستا تۆڵەی ئەو رووداوە لە ئێمە دەکەنەوە و ئێمەیان لێرە هێشتۆتەوە، ئێستا وەک زیندانیەکی سیاسی لێرە گیرمان خواردووە. کاتێک سەیری دەمی دەسەڵاتدارانی ئێرە دەکەین، هەموویان دەڵێن کەوا  لەلایەن تورکیاوەهیچ داوایەکمان لەسەر نیە، بەڵام پاسپۆرتەکانیان پوچەڵ کردووینەتەوە،  بە تەواوی بە کەیفی خۆیان مامەڵەمان لەگەڵدا دەکەن”.

“مامۆستا ئیسحاق ئیلیک و خانەوادەکەی

 

 

  • لە کەیەوە لە وڵاتی مەغۆلستان ژیان بەسەر دەبەن؟

 

  • من لە ساڵی ٢٠١٢ هاتوومەتە ئەم وڵاتە، ماوەی ٢ ساڵ لە پایتەختی ئەم وڵاتە وانەم وتەوە، ماوەی ٥ ساڵیشە لە باشوری مەغۆلستان وانە دەڵێمەوە. ناوچەی بەیان ئولگی نزیکەی ١٧٠٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی ئەو وڵاتەوە دوورە. واتە گەر بە ئۆتۆمبیل بڕۆیت، نزیکەی ٣٥ کاتژمێر دەخایەنێت.

مامۆستا چی وانەیەکیت؟

-مامۆستا وانەی ئینگلیزیم. دەرچوی زانکۆی نەجمەدین ئەربەکانم لە شاری کۆنیا. هەر خوێندنم تەواو کرد یەکسەر ڕووم لە وڵاتی مەغۆلستان کرد. سەرەتا بە زگورتی هاتیم، بەڵام لە مانگی تەموزی ساڵی ٢٠١٥ هاوسەرگیریم کرد. چەندین ساڵە لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکاندا چەندین مەدالیامان بۆ ئەم وڵاتە بەدەستهێناوە. زۆر خوێندکارمان پێگەیاندووە.

دەوڵەتی مەغۆلستانیش ئەمەی بە چاوی خۆی بینیوە و نرخی دەزانێت و بایەخی پێدەدات.

“مامۆستا حاجی عومەر ئای یڵدز و خانەوادەکەی”

 

 

لەگەڵ مامۆستاکانی تردا لە هەمان خوێندگەن؟

٣ کەسمان لە هەمان خوێندنگە وانە دەڵێینەوە و ٣ کەسەکەی ترشیمان لە ناوەند مامۆستان. کەسێکی تریشمان لە خوێندنگەیەکی تر کارمەندە و یەکێکیشمان خانمی ماڵەویە.

ئاییلدز مامۆستای وانەی تورکی، فاتیح ئەوشار کیمیا، ئەنەس ئوزون بیرکاری، ئایهان ئاڵتنداغ کۆمپیوتەر، موستەفا ڤارۆڵ بیرکاری، یاڵچن سەنداڵیش بەرپرسی کاری ئیداری یەکێک لە خوێندنگەکانە.

 

  • مۆڵەتی مانەوەتان تا چەندەیە؟ هێشتا کاتتان ماوە؟
  • بەیانی (ئەمڕۆ) تەواو دەبێت. لەبەر ئەوەی پاسەپۆرتەکانمان پوچەڵ کراوەتەوە، ناتوانین لەم وڵاتە بڕۆینە دەرەوە. ئیدی نازانین ئەم کێشەیە چۆن چارەسەر دەکرێت. لەبەر ئەوەی ناتوانین مۆڵەتی مانەوەمان نوێ بکەینەوە، دەبێت لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ئەم وڵاتە بەجێبهێڵین. نازانین چی ڕوو دەدات و هەموومان چاوەڕێ دەکەین. ساڵی ڕابردووش هەوڵی ڕفاندنی مامۆستا ڤەیسەل ئاکچای درا کە بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی ئیمپاتیە…

لە سایەی هەوڵی خەڵکی مەغۆلستان و کاربەدەستانی ئەم وڵاتەوە، ئازاد کرا.

ئێستا هەریەک لە ئیسحاق ئیلیک و کچە دوو ساڵانەکەی، لەگەڵ ٧ کەسی تر، لەلایەن ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە بەڵگەی پاراستنیان پێدراوە.

 

ئایا مەترسی لەسەر سەلامەتی ژیانی ئێوەش هەیە؟

بێگومان ئێمەش ترسمان هەیە. هەر لەبەر ئەمەشە پەنامان بۆ ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان بردووە.

لە بەرواری ١٤ ی ئەم مانگەوە، بەڵگەنامەی Asylum Seeker Certificate

 بە هەموومان دراوە، بە گوێرەی ئەم بەڵگەنامەیە، هیچ کەسێک لە دەرەوەی خواستی خۆمان، ناتوانێت بۆ هیچ شوێنێکمان رەوانە بکات. ئەمە ڕێگە دەگرێت لەوەی سنورداش بکرێینەوە، واتە ئیستا لە ژێر سایەی پارێزگاری نەتەوەیەکگرتوەکانداین. هەروەها پێشمان وەهایە کە مەغۆلستان ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتیەکان دەگرێت.

 

-ئایا لە دوای بە دەستهێنانی ئەم بەڵگەیە، سەرەڕای پوچەڵکردنەوەی پاسەپۆرتەکانتان، ناتوانن بەرەو وڵاتێکی تری دونیا بڕۆن؟

– وڵاتی مەغۆلستان یاسایەکی تایبەت بە خۆیان هەیە، هەرکەسێک برواتە دەرەوە، دەبێت ڤیزەی رۆشتنە دەروەی هەبێت. بە پێچەوانەوە ناتوانیت بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەرەو وڵاتانی تری دونیا بڕۆیت.

موستەفا ڤارۆل لە مانگی نیساندا بە مەبەستی ئەنجامدانی هاوسەرگیری داوای ڤیزەی لە ئۆفیسی پەنابەران کرد،  دوای ئەوەی ڤیزەکەی وەرگرت و ڕووی لە فڕۆکەخانە کرد، لەوێ پییان راگەیاند کە پاسپۆرتەکەی لەلایەن کونسوڵخانەی تورکیاوە پوچەڵکراوەتەوە و بەو هۆیەوە ناتوانێت بڕواتە دەرەوە.

هەروەها پێیان راگەیاند کە پیویستە خۆی بڕواتە کونسوڵخانەی تورکیا و لەگەڵ ئەواندا کێشەکە چارەسەر بکات.

لە دوای ئەم مامۆستایە، مامۆستاکانی تریش پەیوەندیان بە هەمان شوێنەوە کرد ،هەتا بزانن پاسپۆرتەکانیان پوچەڵ کراوەتەوە یاخود نا. دوای ئەوەی پەیوەندیان بە ئۆفیسەکەوە کرد،  ٧ هاوڵاتیەکەی تریش ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە پاسپۆرتەکانیان پوچەڵ کراوەتەوە.

 

حکومەتی مەغۆلستانیش حەقی خۆیەتی کاتێک دەڵێت : ناتوانین بە گوێرەی بەڵگەنامەیەکی پوچەڵ کراوە رێکارەکان بگرینە بەر.

“هەریەک لە فاتیح ئەوشار و مەریەم ئەوشار و منداڵەکانیان”

 

 

ئایا بە هۆی بەڵگە نامەکەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ناتوانن ڕێگە چارەسەرێک بدۆزنەوە؟

ڕاستیەکەی ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتوەکان لێرە بە شێوەیەکی کارا، کار ناکات. تەنیا بەڵگە نامە فەرمیەکانی ئێمەیان کۆکردەوە و ڕەوانەی ناوەندی خۆیان کرد. پاشان لەوێوە هەر وەڵامێکیان بەدەست بکەوێت، بە ئێمەی ڕادەگەیەنن.

 

 

ئایا هاوسەر و منداڵەکەشت وەک تۆ پاسپۆرتەکانیان پوچەڵ کراوەتەوە؟

 ئێمە کێشەیەکی جیاوازمان هەیە. کچەکەم هەتا ئیستا پاسپۆرتی نیە. ماوەی دوو ساڵە نەمانتوانیوە پاسپۆرتی بۆ دەربهێنین، تونا ئینجی لە ١٥ ی ئازاری ٢٠١٧ هاتۆتە دونیاوە.

لە دوای ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦، مامەڵەی باڵیۆزی تورکیا بەرامبەر ئێمە بە تەواوی گۆڕاوە.

هیچ ڕێکارێکی یاسایی ئێمە ناڕوێنن.

یاڵچن ساندال و خێزانەکەی؟

 

  • کە دەچنە لایان چیتان پێدەڵێن؟

 

  • من لە شوێنێکی دوور لە باڵیۆزی تورکیا دەژیم، چەند هاوڕێیەکم کە هەمان حاڵەتی منیان هەیە، سەردانیان کردون، ماوەی پاسپۆرتی منداڵەکانیان تەواو بوو بوو. لە وەڵامدا پێیان وتبوون “ئێمە ناتوانین پاسپۆرتتان بۆ نوێ بکەینەوە”. لە تورکیادا هیچ دۆسیەیەک لەسەر ئێمە نیە، نە فەرمانی دەستبەسەرکردنمان بۆ دەرکراوە، نە دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان لە دژ کراوەتەوە، بە تەواوی بە شێوەیەکی کەیفی ئەم بڕیارانە دەردەکەن.
  • ئەنەس ئوزون و خانەوادەکەی

کاتێک دەچنە باڵیۆزخانەی تورکیا چۆن مامەڵەتان لەگەڵ دەکەن؟

تەنانەت کاتێک بۆ سادەترین شت دەچینە سەردانیان، کە ناسنامەی باری کەسێتیە، بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەمان لەگەڵدا دەکەن. بەردەوام داوای پاسپۆرتەکانمان لێدەکەن. لە ڕاستیشدا پێویستی بە پاسپۆرت نیە. خۆ گەر پاسپۆرتەکەشمان ببەین، ئەوا یەکسەر دەستی بەسەردا دەگرن و پوچەڵی دەکەنەوە.

-ئایا حکومەتی مەغۆلستان لەم بابەتەدا ناتوانێت هیچ کارێك بکات؟

کاتێک منداڵمان دەبێت، بەڵگەنامەی لە دایک بوونی پێدەدات و هەموو مافێکی هەیە کە منداڵی ئێرەش هەیبێت. واتە مەغۆلستان ئەو منداڵانەی لە ئامێز گرتووە کە وڵاتەکەی خۆیان قبوڵیان ناکات. ماوەی ٢ ساڵ و نیوە هیچ کێشەیەکیان بۆ خۆم و کچەکەم دروست نەکردووە.

 

 

 

 

 

158 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە