جیهانی

کارە نایاساییەکان لە تورکیادا کۆتایی نایەت: ژنێکی دووگیانی دیکە ڕەوانەی گرتووخانە کرا

 

زەینەب شاکراک کە ئافرەتێکی دووگیانە، دوای ئەوەی ٢٠ ی ئەم مانگە لە شاری ئیزمیر دەستگیر کرا، دوێنێ شەو برایە بەردەم دادگای ئیزمیر و لە لایەن دادگاوە بڕیار درا ڕەوانەی گرتووخانە بکرێت.

زەینەب شاکراک نەخۆشی شەکرەی هەیە و لە هەمان کاتدا هاوسەرەکەشی ئۆکتای شاکراکیش لە گرتووخانەدا بەند کراوە. بەو شێوەیە کەسێکی دیکەش زیاد بوو بۆ سەر ژمارەی ئەو ژنە دووگیانانەی لە ئێستادا لە تورکیا لە گرتووخانەکاندا بەند کراون.

زەینەب شاکراک، ئەو دایکە گەنجەی پێنج ساڵ پێش ئێستا هاوسەرگیری کردبوو، لە ئێستادا دووگیانە بە یەکەم منداڵی، بەڵام بارودۆخی کۆرپەکەی لە زینداندا جێی نیگەرانییە. لەبەر ئەوەی پێشتر نورهەیات یڵدز و گولدەن ئاشک کە دوو دایکی دووگیان بوون و دەستگیر کرابوون بە هۆی هەلومەرخی سەختی ناو زیندانەوە کۆرپەکانیان لەدەستدا.

بە پێی مادەی 16/4 ی یاسای ٥٢٧٥ ی سزادانی تورکیا، پێویستە ژنانی دووگیان لە گررتووخانەکاندا بەند نەکرێن و سزاکانیان بۆ دوابخرێت.

لە ئێستا زیاتر لە ١٧ هەزار ژن و ٧٠٠ منداڵی ساوا لە گرتووخانەکانی تورکیادا بەند کراون.

 

http://www.shaber3.com/hukuksuzluk-hiz-kesmiyor-3-aylik-hamile-zeynep-sakrak-tutuklandi-haberi/1327009/

304 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە