هەواڵ

عەلادین کایا مۆڵەتی پێنەدرا بەشداری لە بەخاکسپاردنی دایکیدا بکات

دایکی عەلادین کایا خاوەن ئیمتیازی پێشووی ڕۆژنامەی زەمان کۆچی دوایی کرد. عەلادین کایا کە ماوەی سێ ساڵە لە چوارچێوەی ئەو ڕەشبگیرەی لە دژی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت دەستی پێکردووە دەستگیرکراوە، و تەنانەت دوای مردنی دایکیشی ڕێگەی پێ نەدرا بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەیدا بکات.

فاتمە کایای دایکی عەلادین کایا بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانەی گوڤەن لە ئەنقەرە چارەسەری پزیشکی وەردەگرت. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتووە، دوێنێ فاتمە کایا کۆچی دوایی کردووە و بڕیاری وایە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە نوێژی لەسەر بکرێت و دواتر بەخاکبسپێردرێت.

پارێزەری عەلادین عەلادین کایا داواکارییەکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گرتووخانەی سینجان کردووە کە عەلادین کایای تێدا بەندکراوە، مۆڵەت بە بریگرتەکەی بدرێت بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی دایکیدا بکات، بەڵام بەرپرسانی گرتووخانەکە بە نەرێنی وەڵامی داواکارییەکەیان داوەتەوە. بەو شێوەیەش ڕێگە بە عەلادین کایا نادرێت کۆتا ئەرکی خۆی بەرامبەر بە دایکی بەجێبگەیەنێت.

86 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە